کچەکەی بارزانی و کچه‌که‌ی پادشای سوێد، وەزیری ناوخۆی هه‌رێم و وه‌زیری کارەبای عێراق
01/07/2010, 12:00 (GMT+1)

سه‌رۆک، ئێمه وه‌ک مناله‌کانی مه‌لیکی سوێد (ڤیکتۆریا و مادلین) داوا ناکه‌ین ژیانی کاری رۆژانه‌ی مناله‌کانت ببێته مانشیتی ڕۆژنامه‌کان ، به‌لام کفره‌که له‌کوێدایه ئه‌گه‌ر هه‌ر وه‌ک برازاکه‌ت لهههلبژاردنێکا خانمی یه‌که‌می کوردستان بناسین، ئەمە تێکەڵ بوون لە ژیانی شەخسیتان نیە ، مادام سەرۆکی هه‌رێمێکن ، هاولاتیان مافی خۆیانە ، وردەکاری ژیانی سەرۆک بزانن . ئەمە لەلای هەمو سەرۆکێکی دیموکراسی بوونی هەیە ؟
دلنیام ئه‌گه‌ر شه‌هید سه‌رده‌شتیش ئه‌و بابه‌ته‌ی نه‌نووسیایه، سه‌رده‌شتێکی تر ده‌ینووسی، ئه‌مه کاروانه هێز نییه ڕێی پێ بگرێت ، ده‌یان سه‌رده‌شتی تر تیرۆر بکەن، هه‌زاران سه‌رده‌شتی تر سه‌ر هه‌لده‌دات . ره‌وره‌وه‌ی پێشکه‌وتنی دیموکراسی بەو قوربانی و ململانێیە گەیشتۆتە ئەو ئاستە ، ئاخر بهناپلیۆن و هیتله‌ر و سه‌دام نه‌وه‌ستاوه به‌ئێوه ده‌وه‌ستێ؟
هاوکات له‌دوای تیرۆری شه‌هید سه‌رده‌شت ده‌نگۆی ئه‌وه‌مان به‌رزکرده‌وه با وه‌زیری ناوخۆ (که‌ریم سنجاری) ده‌ست بکێشێته‌وه یان بانگهێشتی په‌رله‌مان بکرێت . وه‌زیر و حیزبه‌که‌ی به سوکایه‌تیه‌کی گه‌وره‌یان زانی و لوتکه‌ی توره بوونیان له وتنی (ئاخافتن و نووسینی وشەی بازاری) پێ وتین به‌لام ئه‌وا 55 ڕۆژ به‌سه‌ر ئه‌و تاوانه تێپه‌ڕیوه ، نه‌ک تاوانبار به‌لکو بچوکترین زانیاری بلاو نه‌کرایته‌وه و بڵاویش ناکرێته‌وه، روونکردنه‌وه‌یه‌ک بڵاونه‌کرایه‌وه که ئێمه نه‌مان زانی بێت ؟ سه‌رباری ئه‌وه‌ی بارزانی 3 جارئیدانهی کرد‌و له‌هه‌مو پرسیارێکیش له‌م باره‌وه ئاراسته‌ی ده‌کرێت ده‌لێت لێژنه‌ی لێکۆلینه‌وه‌م بۆداناوه ، پرسیار ئه‌وه‌یه له بارزانی بێ ئه‌نجام کردنی ئهولیژنهیهو ئاشکرا نه‌کردنی لێکۆلینه‌وه‌که هه‌موو لایه‌ک په‌نجه‌ی تاوان زیاتر له جاران بۆ ئێوه درێژ ده‌کرێت ، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی رووبه‌روی قه‌یرانی بێ (باوه‌ری وپه‌یمان جێ به‌جێکردن) ده‌بیه‌وه؟
هاوکات چ کفرێکه ده‌ڤه‌رێک (هه‌رێمی کوردستان) بن زمان و سه‌رزمانیان کوردستانی ئازاد و دیموکراسیه ، که‌چی له له 7 ساڵی رابردوو لە حکومه‌تێکی عێراقی تایه‌فه‌گه‌ریی 14 وه‌زیر ده‌ستی کێشاوه‌ته‌وه ، که دواترینی وەزیری کارەبا له‌سه‌ر خۆپیشاندانی خه‌لک له‌بێ کاره‌بایی بوو، که‌چی له 19 ساڵی رابردوو ی (کوردستانی ئازاد) سه‌رباری ئه‌وه‌ی حکومه‌ت و دام وده‌زگا بونه‌ته قوتابخانه بۆ پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌کی به‌رپرسی گه‌نده‌ڵ، تالانی و دزینی داهاتی خه‌لک و تیرۆری رۆژنامه‌نوسان وکه‌سایه‌تیه سیاسیه‌کان و سالانه له‌ناوه‌نده جیهانیه‌کانی مافی مرۆڤ و رۆژنامه‌گه‌ری ئه‌م ده‌ڤه‌ره (ئازادییه‌ی) بارزانی وتاله‌بانی باسی ده‌که‌ن بروانامەی سیستەمی پێشێلی مافی مرۆڤ لەیەخەیان دەدرێت ، ودەیان شکستی نەتەوەیی بۆ ئەم گەلە تۆمار دەکرێت ، که‌چی نەک وه‌زیرێک بەڵکو به‌رپرسی بچوکیش که‌رامه‌تی نه‌جولا ده‌ست بکێشته‌وه !؟ هەزار جار به‌نه‌فره‌ت بن عاشقانی کورسی و دۆلار
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

