هەڵەبجە لە نێوان دوو دەسەڵات و دوو جەللاددا
14/03/2010, 12:00 (GMT+1)

هەر ئەو تاڵانكارو باخەڵ بڕانە دەبنەهۆی ئەوەی كە ڕێگای خەڵكی دەگرن و دەبنە ڕێگری خەڵكی شارو ناهێڵن لەشار دوركەونەوە بۆ ئەوەی دەسكەوتێكى تاڵانیان بەركەوێت ومەرامی داكیركاری عەمامەكان بهێننەدی .نمونیەكی دیكەی ئاسەوارەكانی دوای ئاسەواری كیمیاباران كردنی هەڵەبجە دورست بونی كۆمەڵێكی زۆر لە هەتیوان ،ئەمانە بێجەگە لەبێنازیان بەبێكەسیش دەكەونە بەردەم ئاوارە بون بەردەم قات و قڕیە تاقەت پڕوكێنەكەى سەردەمی شەڕی ناوخۆ و دەبنە باراشی بەرداشی ئاشى چەتەوجاشی شەڕی ناوخۆو بۆ هەتاهەتایە لەسەر زەمیندانابینرێنەوە تاپرسیاری ئەوهەمونەهامەتیانەیان لێبكرێت كەدەرحەقیان ئەنجام دراوە و ئەمرۆتاجەگوڵینە لەسەر مەزاری كەسوكاریان دادەنرێت .
ئەگەرهەڵسەنگاندنێك لەنێوان ئەو دوستەمەدا بكەین كەبەعس و دەسەڵاتدارانی كوردستان ئەنجامیان دا لەلای ئەو ژنانەی كە هاوسەرەكانیان بەكیمیاوی شەهیدكراون وكوڕەكانیان لەشەڕی ناوخۆداكوژراون یان بەپێچەوانەوە چ جیاوازیەكیان هەیە؟مرۆڤ خۆرەكانى بەعس هەندێكیان ئەوانەی كەخەڵكى هەڵەبجەیان كۆمەڵ كوژكرد سزای تاوانەكەیان وەرگرتەوە و لەسێدارەدران ،بەڵام لەوهەرێمەدا كەهەڵەبجە بەدونیاى ناساند دەسەڵاتی كوردی لەڕۆژی یادی هەڵبجەداهەمان تاوانى بەعس ئاسا دوبارەدەكاتەوەو لەناوجەرگەی جەماوەرێكى زۆردا جەلادێكى خوێن ڕێژ میلی تفەنگ ڕادەكێشێت و قەرەوڵ لەسەر سێنگی كوردە دادەنێت و پەنجەی خەتاكار لەسەرپیتكەی تفەنگ توندەكات بۆهەتاهەتایە بەچركەساتێ بونی كوردە لەسەرزەوی ناهێڵێت ودوای تاوانە گەورەكەی لولەی تفەنگەكەی وەك سەری خۆی شۆرٍدەكات و دڕن بەخۆڵ وخاك و بەرد دەدات و نوقم وناپەیدا دەبێت ، لەهیچ جێگایەكی دونیادا نیە ونابێت ئەگەر تابنی دنیایش بڕۆیت دەسەڵاتێك پەیدا ناكەیت كەلەیادی كارەساتێكى دژە مرۆڤایەتیدا هەمان كارەسات دوبارەكرابێتەوەوئەنجام دەری ئەو كارەساتە دژبەمرۆڤایەتیە بەڕێزو حورمەتەوە ئازادكرابێت و ڕەوانەى وڵاتانی ئەوروپاكرابێت .
كارەسات لەوەدایە ئەودەستەی كەبەخوێنی شەری ناوخۆ سورە ئەودەستەی سەروەتو سامانی ئەم وڵاتەدەخاتەگیرفانی حوت ئاسای خۆی و بانقەكانی وڵاتانی بێگانەی لێپڕئەكات ،هەرئەو دەستە لە 16/3 كاندا دێت و تاجەگوڵینە لەسەر ئەومەزارە پیرۆزەی شەهیدان دادەنێت وئەوفرمێسكە هەڵدەڕێژێت كە ێدام حسین هەڵیدەڕێژا.
هەڵەبجەی شەهید
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

