<

دەك ئاوەدان بیت سیستمى تەندروستى...

28/03/2013, 12:00 (GMT+1)






دكتۆر..
+ هیوادارین پێویستیتان پێ ی نه‌بێت

دەرمان..
+ ئەو دەعبایەى خوا نەبیت كەس سەرى لیدەرناكات

عیاده..
+ ئەو شوینەى ئاوەكەى نەخۆشت ئەكات و هەواكەى سەرمات ئەكات و قادرمەكانى لە بەل و بۆت دەخات و شوینى دانیشتنەكەشى ئیحراجت ئەكات

تازەترین یاساى ئەرخەمیدس..
+ هەتا نرخى عیاده گران بیت نرخى نەخۆش هەرزان ئەبیت

مندالیك بەهۆى بەنجكردنەوه مرد..
+ خەتاى دكتۆر نیه ئەو حالەته لە هەر 4 هەزار كەس توشى یەكیك دەبیت

گه‌نجێک بەهۆى عەمەلیاتى قاجیەوه مرد..
+ دكتۆرەكان كەمتەرخەم نەبوون بەلكو كەنجەكه خۆى بارى تەندروستى تیكجووه و لەوانەیه جەلته لیى دابیت

نەخۆشیك بەهۆى ئیهمالیى دكتۆرو موقیمەكانەوه كیانى لەدەستدا
+ دكتۆرەكان كارى خۆیان بەباشى ئەنجامداوەو قەزاو قەدەریش هەر ئەبیت

ئافرەتیك بەوهۆى دەرزى لیدانەوه مرد ..
+ نا ئەوه ئافرەتەكه خۆى حەساسیەتى هەبووه بەو دەرزییەو بەدكتۆرەكەى نەوتووه

نەخۆشیك دوو سال بەهەله دەرمانى نەخۆشیەكى ترى خوارد كە نەیبوو..
+ خەتاى قەرەبالغى عیادەكانه كه واى كردووه 3 خولەك بینینى دكتۆر به 15 هەزاره

نەخۆشیك دەرمانى ئیكسبایەرى وەركرت
+ حكومەت كۆنترۆلى جۆرى داناوه بەلام سەروو حكومەت تائیستا ئامادەنین بەقسەى بكەن!

دكتۆریك زللەیەكى لیدرا
+ هەموو ریكخراوەكانى كۆمەلكاى مەدەنى و نامەدەنى (جكه له سەربازى) داواى دەستلەكاركیشانەوەى زلله وەشینیان كرد
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست