جەلال و مەسعود لەكۆبونەوەكەیاندا چیان دەربارەی خۆپیشاندەران وت؟
06/03/2011, 12:00 (GMT+1)

كاتێك جەلال شێخ حسامەدین گەڕایەوە لەبەردەم مەسعود كوڕی مەلا مستەفادا هێندە بچوك بوو كە هەموو كەسێ كە چاوێ پێی كەوت بەیەكێتی یەكانیشەوە قێزیان لەیەكێتی بوونی خۆیان دەكەنەوە ، رۆژی 4-3 كاتێ جەلال و مەسعود كۆبونەوە خەڵك وای بۆ دەچوو كە متمانە لەكابینەكەی بەرهەم ساڵح بسێننەوە ، بەڵام پیلانیان لەخۆپیشاندەران و گۆڕان گێڕا.
ئێوارەی 5-3 دوای ئەوەی سەرای ئازادیم جێهێشت ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی پەیوەندی پێوەكردم كە پێكەوە دانیشین و كەمێك باسی وەزعی سیاسی و سەرای ئازادی بۆ بكەم و ئەویش بەڵێنی دا تەواوی كۆبونەوەكەی نێوان مەسعود و جەلالم بۆ وردكاتەوە ، لەگەڵ دانیشتین لەگەڵ ئەو هاوڕێ یەم بەوە دەستم پێكرد كە بەرهەم ساڵح بۆ دەست لەكار ناكێشێتەوە ، لەوەڵامدا وتی: بەرهەم لەخەڵكی سەرای ئازادی لەپارتی و یەكێتی توڕە ترە، بۆیە لەكۆبونەوەكەی مەكتەبی سیاسی رۆژی 3-3دا بەشداری نەكرد، بەرهەم لەوە گەیشتوە كە لە لایەن ژمارەیەك لەمەكتەبی سیاسی یەكێتی و تەواوی پارتی یەوە دژایەتی دەكرێ و دەیانەوێ وازبێنێ، جەلال لەو كۆبونەوەدا بەمەسعودی وتوە كە بەرهەم چەند مانگێكی ماوە هەڵبژاردنی پێش وەخت بكرێ و نەكرێ ئەو لەحوكمدا نامێنێ، بۆیە منیش دەمەوێت بڕوا و نەمێنێ چونكە كاركردنی لەحكومەتدا خراپ بوو.
هاورێكەم لەسەركردایەتی یەكێتی وتی: مەسعود داوای لەجەلال كردووە كە سنورێك بۆ ئەو وەزعەی سلێمانی دانێ و یەكەم هەنگاویش بە سوتانی خێمەكانی خۆپیشاندەران دەستی پێكرد و بەڵێنی بە مەسعود داوە لەرۆژانی داهاتودا ئاستی ئەو توندوتیژیانە بەرز دەكاتەوە تا ئاستی كوشتنی رێخەرانی خۆپیشاندانەكەی سەرای ئازادی.
مەسعود داوای لەجەلال كردووە كە مەكتەبی سیاسی پارتی لەگەڵ كۆمەڵی ئیسلامی و یەكگرتوو كۆبونەتەوە، بەڵام بەڵێنێكی ئەوتۆیان لێوەرنەگرتوون، جا ئەگەر ئەو بتوانێت سەلاحەدین بەهادین و عەلی باپیر ببینێ و بەڵێن یان لێوەرگرێت كە ئەندامانیان بەشداری خۆپیشاندان نەكەن، هەربۆیە رۆژی 4-3 هەردوكیانی بینی و بەڵێنیان دا كە ئیتر ئەندامانیان نەنێرنە ناو خۆپیشاندەر و نە رۆژانی 5و 6-3 لایەنگرانی یەكگرتو و كۆمەڵ و نە مامۆستایانی ئاینی سەر بەو دوو لایەنە رویان نەكردە مەیدانی سەرای سلێمانی.
هاورێكەم لەسەركردایەتی وتی: مەسعود و جەلال رێكەوتون لەسەر ئەوەی مەسەلەی خۆپیشاندانەكان كورت كەنەوە لە بزوتنەوەی گۆڕاندا و لەكەناڵەكانی راگەیاندندا وای پیشان بدەن كە ئەوە خەڵك نیە بەڵكە لایەنگرانی بزوتنەوەی گۆڕانە وادەكەن، بەو شێوەی بچوكی كەنەوە لەبزوتنەوەی گۆڕاندا.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

