وه‌ڵامێك بۆ ئه‌و که‌سه‌ی خۆی به دڵسۆز پیشانداوه
21/10/2009, 12:00 (GMT+1)

1ـ کاتێك من تووشی گرانهتاکه بووم یه‌کێک له پێشمه‌رگه‌کان زۆر له من به سه‌ختتر تووش ببوو کێ بوو ئه‌و که‌سه ؟وه کێ چاره‌سه‌ری کردین؟
2ـ ئه‌و کاته‌ی له ناو هه‌رده‌کان بووین چووین سه‌ردانی مه‌فره‌زه‌کان بکه‌ین له‌ناو چناره‌کانی نزیك گوندی قرخ ده‌نگه ده‌نگێك هات و چوار ده‌ورمان لێگرتن و ده‌نگمان دان کۆمه‌ڵێ پێشمه‌گه‌ی دابڕاو بوون کێ بوون ئه‌وانه ؟ 3ـ عه‌سرێك به‌هه‌مان شێوه ده‌چووین بۆ سه‌ردانی مه‌فره‌زه‌کان له بناری سه‌ڵباتوو بۆ هه‌رده‌کانی جه‌باری له بواره‌که‌ی گوندی قرخ سێ چه‌کدارمان بینی ڕایان کرد‌و ویستمان ته‌قه‌یان لێ بکه‌ین کابرایه‌کی خه‌ڵکی گوندی قرخ که به نهێنی هاتبۆوه گونده‌که نه‌یهێشت ته‌قه‌یان لێ بکه‌ین چه‌کداره‌کان کێ بوون؟ کابرای خه‌ڵکی گونده‌که کێ بوو ؟ که‌سێکی ناسراویش بوو 4ـ هه‌ر له هه‌مان ناوچه بووین کۆپته‌ر هات ناوچه‌که‌ی قه‌سف کرد ئێمه هه‌موو خۆمان حه‌شاردا هه‌مووشمان پێکه‌وه بووین ئه‌وه ئینکاری لێ ناکرێت شوێنه‌که کوێ بوو ؟ وه قه‌سفی چی کرد هه‌تا ڕۆیشتن کۆپته‌ره‌کان 5ـ کاتێک په‌یوه‌ندیم ده‌کرد به جیهازه گه‌وره‌که له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی هه‌موو ئاگادار بوون کاته‌کان که‌ی بوو ؟ گه‌ر وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ت لا بوو ئه‌وساکه ده‌توانم بڵێم به‌ڵی تۆ ڕاستی ڕووداوه‌کان ده‌زانی . وه‌ك هه‌موو خه‌ڵکی کوردوستان شاهیدی ئه‌وه ده‌ده‌ن که ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی که له گهرمییاندا بوون كێ بوون و چه‌ند به جه‌رگ بوون دڵنییام که تۆ پێشمه‌رگه نه‌بووی ده‌نا هه‌ر تۆزێك ئازایه‌تیت ده‌بوو به ناوی خۆت دهتتنوسی . وه من هه‌ر ئه‌و کوڕه‌م که له سڵێمان به‌گ ڕه‌بییه‌ی دوشمنم لێ گرتوه داستانه‌کان شاهید حاڵن جه‌باری و ژاڵه و دارتوو و قادر که‌ره‌م و داستانی ڕزگاری .
تێبینی :ـ جبار ناسراو به چالاک پێش کاره‌ساته‌که به چه‌ند ڕۆژێك داوای ئیجازه‌ی کرد‌و ڕۆیشت بۆ هه‌واڵی که‌س و کاری وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕزگاریان بکات ده‌نا هه‌موو ئه‌وانه‌ی ناوم بردوون ئاماده بوون خۆشبه‌ختانه زۆرینه‌یان له ژیاندا ماوون
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

