ده‌وڵه‌تی كوردی خه‌ونێكی شاعیرانه‌یه
24/05/2011, 12:00 (GMT+1)

خۆشه ئه‌وه‌نده گه‌شبین بی به‌و "پێنج سه‌ركرده كاریگه‌ره" ،هیچ كام له‌و پێنج سه‌ركرده‌یه بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ بێگانه‌دا"پێش مه‌رجیان نه‌بووه" و نابێت. ڕابردوشیان ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه كوردستانی گه‌وره خه‌می ئه‌وان نییه ئه‌گه‌ر چی هه‌میشه له‌سه‌ر زاریشیان بێت. دواهه‌مین بڕیاری سیاسی لێدوانه‌كه‌ی بارزانی بوو كه ڕایگه‌یاند توركیا چی لێمان ده‌وێت"ئه‌وه نییه ئه‌وهه‌موو شه‌هیده‌مان داوه" له دژایه‌تی كردنی په‌كه‌كه. یه‌كێك نه‌زانێت وا ده‌زانێت ئه‌وه حكومه‌تی توركیایه كه‌كورده نه‌ك گه‌ڕیلاكانی په‌كه‌كه. عه‌لی باپیریش،وه‌ك یه‌كێك له‌سه‌ركرده‌كانی ئۆپۆزسیۆن له یه‌كێك له كۆڕه‌كانیدا كه به‌نده له‌وێ حازربوو ڕای گه‌یاند كه به توركه‌كانی وتووه كه ئه‌گه‌ر بێڵن ئێمه (كوردانی كوردستانی عێڕاق) به ئازادی بژین ئه‌وا ئێمه به لامانه‌وه گرنگ نییه چی ده‌كه‌ن به‌و كوردانه‌ی خۆتان،هه‌ر چه‌نده دواتر نكۆڵی له‌و گفته‌ی كرد،به‌ڵام زمان هه‌ڵه ناكات،ئه‌وه ئێمه‌ین هه‌ڵه‌ی پێ ده‌كه‌ین! سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش "خه‌ونی شاعیرانه" ی تاڵه‌بانی به‌ڵگه‌یه له سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌كی سه‌ركردایه‌تی كوردی و ده‌ریده‌خات كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئیراده‌یه‌كی سیاسی له‌مه‌ڕ كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ نه‌بووه و نییه.
جگه له‌وه،ئه‌و گۆڕانكارییه مه‌زنه‌ی كه باسی لێوه ده‌كرێت هێشتا ڕووی نه‌داوه،چونكه شه‌پۆلی گۆڕانكاری هیچی له توركیا نه‌گۆڕیوه و ئێرانیش دره‌ختێكی وه‌ها نییه كه به‌م ڕه‌شه‌بایه بكه‌وێت. به‌ڵكو ئێران زۆر له‌وه زیاتر چووه و له ئێستا شێعه‌كانی عێڕاق و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له لایه‌نه كوردییه‌كانی له ژێر ده‌ستدایه هه‌ڵبه‌ت به پله‌ی جیاواز، و ئه‌وه هه‌ر وڵاته‌شه كه ڕابه‌رایه‌تی گۆڕانكارییه‌كانی به‌حره‌ین ده‌كات. هه‌موو ڕوداوه‌كان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه ئازادكردنی عێڕاق له سودی ئیران بوو،به دیموكراسی كردنی به‌حره‌ینیش هه‌ر له سودی ئه‌و وڵاته‌یه،پاشه‌كشێ كردنی سیاسه‌تی میسر و سعودیه‌ش له سودی توركیایه به پله‌ی یه‌كه‌م و ئێرانیش به پله‌ی دووه‌م. ئیدی نازانم چۆن كاتێك دوو زلهێزی گه‌وره‌ی وه‌ك ئێران و توركیا كه ڕۆژ به ڕۆژ به‌هێزتر ده‌بن كورد ده‌توانێت ته‌نانه‌ت "ئومێدی به ئیستیقلال" هه‌بێت؟ ئه‌وه هه‌شت ساڵه هه‌موو هێزه كوردییه‌كان نه‌یان توانیوه ماده‌ی 140 جێ به جێ بكه‌ن،ئیدی چۆن ئه‌و ئومێده دێته دی؟ بۆیه پێم وایه كه "ئیسقلالی كورد" هێشتا له قۆناغی خه‌ونه‌و هه‌ر چه‌شنه ئومێدێكیش هه‌ر له بازنه‌ی خه‌وندا ده‌سوڕێته‌وه نه‌ك ئومێدێكی ڕاسته‌قینه و پشتڕاست به ڕاستییه‌كان
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

