ڕوون كردنەوەیەك بۆ خوێنەرانى سایتى كووردستان پۆستى بەڕێز لەكارمەندێكى سەتەلایتى گەلى كووردستانەوە
02/06/2009, 12:00 (GMT+1)

بەڕێزان خۆشەویستان برایانم لەناو سەتەلایتى بەناو گەلى كوردستان ئەو بابەتانەى لەسەر سەتەلایت ئەنووسرێت لەكووردستان پۆستى بەڕێز لە 70% ى هى بەندەیە و ئازایانە دەیان نووسم باكم لەكەس نییەو ناشترسم ڕۆژێك نان بڕاو ببم مەبدەئى من ڕاست كرنەوەى خوارییەكانە ، بەدواداچوونى دیوى ناوەوەى ڕووداوەكانە ، ئەركى سەرشانمە هۆش بێنمەوە سەر ئەوانەى لەخۆیان باییى بوون و بۆ پارەو مەنسەب خۆیان فرۆشتووە بەئازاد جووندیانى شەڕواڵ پیس ئەوەش بزانن ئەم قەڵەمەى من كوول نابێ و ئازایانە ڕۆڵ دەبینێ بۆیە لێرەدا ئەمەوێت پێتان ڕابگەیەنم كەئەو نووسینانە بەرهەمى پیاوێكى بوودەڵەى وەك (دڵبەند مستەفا) ى شەڕواڵ پیس و ماستاو چى نییە و هینى بەندەى چاو نەترسە دڵبەند دوورە لەنیشاندانى شتە چەوتەكان و هەمیشە پیاوى شوانەى كەریم كابان و ئازاد جووندیانى و جەمالى نەهزە بووە گەنەڵیەكانى بۆ پۆشیوون ، تا پێیان كرد پێیان كرد پاشان دەریان كرد
خۆشەویستانم دڵنیا بن تابمێنم و لەناوتانابم هەر ئەنووسم كاتێكیش لێتان دوور كەوتمەوە قسەى ترم ئەبێت لەكۆتایدا هیوام بەرەو پێشچوونى هەموانە تا بەهەموومان وڵاتێكى سستماتیكى ئەوروپى لەكوردستان دادەمەزرێنین ، بۆ پێشەوە بەرەو لەگۆڕنانى گەندەڵی و دزى و تاڵانى .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

