ووته بێژه‌کانی سایتی چاوگێر که‌سێکی تری هاته ڕیزییه‌وه.....
30/05/2009, 12:00 (GMT+1)

من و هه‌موو خه‌ڵکی کوردستانیش شایه‌تی ئه‌وه ده‌ده‌ین که ئه‌وانه پاکن وه‌کو په‌پووله، چونکه له گه‌نده‌ڵی و دزی و داوێن پیسیه‌کانی ئێوه به‌شداریان نه‌کردووه، وه‌تۆ ده‌ڵێی : ئه‌وانه له کۆمیته‌ی سه‌رکردایه‌تی و مه‌کته‌بی سیاسی و لێپرسراوانی باڵا ده‌ست بووینه، ڕاسته به‌ڵام تۆ و ئه‌ندام مه‌کته‌ب سیاسیه‌کان و کۆمیته‌ی سهرکردایهتیشتهوه که خۆشت یه‌کێکی له لێپرسراوه‌کانی ئه‌م حیزبه ، ته‌نها ده‌سه‌ڵاتتان به‌سه‌ر مه‌ڵبه‌نده‌که‌ی خۆشتان نیه چ جای ئه‌وه‌ی به‌رنامه ڕێژی بکه‌ن بۆ چاکسازی و گۆڕان.
نه‌وشێروان مسته‌فا چه‌ند ساڵێک به‌ر له ئێستا کارنامه‌یه‌کی بۆ چاکسازی و گۆڕان ئاماده کرد دای به سه‌رۆک و سکرتێره خهڵهفاوهکهت، به‌ڵام ئه‌و خۆی لێ لاداو ،به‌ڵکو هه‌ر پشتگوێی خست.
دوای ئه‌مه‌ش ئه‌م که‌موکورتیانه‌ی ئێستا ده‌تانه‌وێ له‌گه‌ڵ مه‌لای ئاش و ،،،،،ئه‌وانی تر بخه‌نه ئه‌ستۆی ئه‌و هه‌ڤاڵانه؟
ئه‌و کێشانه خۆتان سه‌به‌بی دروست بوونییانن،! ئه‌رسه‌لان گڕه کوتله‌ی دژی کۆسره‌ت درووستکرد و مه‌لا به‌خ به‌خ دژی کۆسره‌ت و کۆسره‌ت دژی خه‌تی گشتی ،،،هتد.
ئه‌گینا هه‌رگیز یه‌کێتی درزی تێنه‌ده‌که‌وت و مه‌لکه‌چی پارتی نه‌ده‌بوو به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا ،به‌ڵام مامی خه‌ڵه‌فاو بۆ مانه‌وه‌ی خۆی و نزیک بوونه‌وه له بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و به‌ده‌ست هێنان و دابه‌شکردن و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵکی هه‌ژاری باشوور ، ئه‌و هه‌موو ملکه‌چی و ته‌نازولاته‌ی بۆ پارتی کرد،یه‌کێتی تووشی ئه‌و گێژاوه‌ی ئێستا کرد،خۆتان ده‌زانن چیتان کردووه بۆیه وا به دڵنیاییه‌وه قسه ده‌که‌ن و ده‌ڵین ئه‌وانه ناتوانن گۆڕان بکه‌ن،،،له‌مه‌وه بۆ هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان ڕوون ده‌بێته‌وه که ئێوه چیتان چاندووه و ده‌زانن که به ئاسانی نادوورێته‌وه، وه بۆیه‌ش به‌و چهواشهکاریانهتانهوه ده‌تانه‌وێ خه‌ڵک ده‌سخه‌رۆ بکه‌ن ،،، ترش ته‌نگی پێهه‌ڵچنیوون، نازانن چۆن و به چ ڕێگه‌یه‌ک ترسی خۆتان و ده‌روونی خۆتان خاڵی بکه‌ن له‌و هه‌موو ڕق و کینه‌یه‌ی له دڵتانه به‌رامبه‌ر لیستی گۆڕان و هه‌ڤاڵانی ڕیفۆرم.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

