ئه‌م ناوانه له کوێن؟..
27/06/2009, 12:00 (GMT+1)

تاڵه‌بانی کاتێک تۆ له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی (لوبنان) چاوه‌ڕێی له‌دایک بوونی (پاڤێڵی) کووڕت بوویت ده‌مێک بوو جه‌مالی عه‌لی باپیر گوێزه‌بانه‌ی خه‌ته‌نه کردنی به‌عسیه‌کانی له‌ده‌شتی بایزاوا و گوندی باڵخ وه‌ک دیاریه‌ک پێشکه‌شی خه‌ڵکی تامه‌زرۆی شۆڕش کردبوو، ئێ ناحه‌قت ناگرم گه‌ر نه‌زانی شه‌هید جه‌مالی عه‌لی باپیر نافه‌کی کام ئه‌فسه‌ره‌ی بڕی، با من پێت بڵێم ناوی زابته ڕه‌شه‌که بوو، تۆی درۆزن گه‌ر ڕاست ده‌که‌یت یان خۆت یان خه‌زووری پاڤێڵی کووڕت با پێمان بڵێن ئه‌م ناوانه له کوێن ئێستا؟ گه‌ر وه‌ڵامت دایه‌وه ئه‌وا حه‌قه خه‌ڵک مه‌ڕو به‌رخ و مانگات بۆ بکه‌نه خێر‌و بڵین خوایه تا 25 ی مانگی 7 ته‌مه‌نی درێژ بکات نه‌وه‌ک پێش مردنی خۆی عه‌ره‌بێکی سونه‌ی کاندید کردبێت بۆ سه‌رۆکی کۆماری به‌ناو عێراق:
ناوه‌کان:
سه‌لامی مه‌لا ئه‌حمه‌د، ئه‌نوه‌ر شاکه‌لی. ئیبراهیم عه‌زۆ، ئیبراهیم عه‌بد عه‌لی، حه‌سه‌ن خۆشناو، سه‌ید که‌ریم، جه‌مال ئه‌حمه‌د به‌نا، عه‌بدوڵا خۆشناو، وه‌لید نه‌قشبه‌ندی، فوئاد عومه‌ر، قه‌ره‌نی جه‌میل، سه‌ردار ئه‌بوبه‌کر، عه‌لی مسته‌فا، ڕائید عه‌زیز، ئه‌نوه‌ری ئه‌مین میسری، حسێن بابه‌شێخ، بۆزێ، مسته‌فا خۆخێ، حه‌سه‌ن نهرمو، عه‌باس شه‌به‌ک، عادل شوکور، داود محه‌مه‌د عه‌لی، عه‌به‌ی مه‌لا، ئازاد سه‌رشه‌قامی، سۆلاقه تۆماو داوای لێبوردن له‌و 700 پێشمه‌رگه‌یه‌ش ده‌که‌م که زۆرینه‌یان به ووته‌ی هاوڕێکانیان یان له برسا مردن، یان به‌فر ڕۆحی سپیانی کرد به به‌فری سپی و هه‌ندێکیشیان زیندوون، به‌داوای لێبووردنه‌وه له زیندوه‌کان ئه‌م چه‌ند ڕسته‌یه‌م بێ مۆڵه‌تی ئه‌وان نووسی.
گه‌ر مه‌سعودیش ووتی من ئاگام له شه‌هید کردنی نه‌مران عه‌لی عه‌سکه‌ری و دکتۆر خالید‌و حسێن بابه شێخ نیه به (ئاڕپیجی) له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا به‌رائه‌تی خۆی بدا له شه‌هید کردنی نه‌قیبی ئیبراهیم عه‌زۆو هاوڕێکانی له بادینان) ئه‌وا حه‌قه خه‌ڵکی کوردستان له جیاتی ئه‌وه‌ی ژماره 12 لێده‌ن باشتره هه‌ردوکیان کۆکه‌نه‌وه و ژماره66 زیندووکه‌نه‌وه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

