سوکایه‌تی وتاوانی ولاتی به‌لجیک به‌رامبه‌ر کوردان ببینن ...
06/03/2010, 12:00 (GMT+1)

ئه‌م تاوانه بێ هاوتایه‌ی پۆلیسی ولاتێک که ناوه‌ندی بریاری ئه‌وڕپا یه گه‌وره‌ترین سیگنالی مه‌ترسیداره به‌رامبه‌ر کوردان ئه‌ژمار ده‌کرێت ، به‌هۆکاری ئه‌وه‌ی
له‌ناوه‌ندی بریار و باره‌گای یه‌کێتی ئه‌وڕپا ئه‌نجام ده‌درێت ، له‌ته‌ک شیوه‌ی گرتنه‌که (جۆڕک له‌سه‌ر کردنی پۆلێ سیاسه‌تمه‌دای هه‌ره ناسراوی گه‌له‌که‌مان
. سه‌رجه‌م باره‌گا و شوێنه کوردیه‌کانیان گیراوه ، به‌تایبه‌تی ڕۆژ تێ‌ڤی که یه‌کێک له‌ئازاره گه‌وره‌کانی داگیرکه‌ری تورکیایه
ده‌توانین ئه‌و سوکایه‌تی و که‌رامه‌ت شکاندنی کوردان به وشیوه و به‌ربلاوه ، به گه‌وره‌ترین به‌رتیلی سیاسی ئه‌وڕپا بۆداگیرکهری تورکیا و چه‌ند باره ئاسا سیگنالی دوروریی ئه‌ورپا له‌مافی گه‌لان و ئازادی بیرورادا لێک بده‌ینه‌وه
پێم وایه ئه‌گه‌ر له‌کۆتایی سه‌ده‌ی رابردو گیرانی سه‌رۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان ، گه‌لی کوردی ڕاچله‌کاند و هه‌ستی کوردستانیانه‌ی کرده یه‌ک . ئه و ڕوداوه‌ی ئه‌مڕۆش ئه‌ورپیه دورورهکانی (داکۆکی له‌مافی گه‌لان) وا ده‌کات شۆرشگیرانی کورد له ئه‌ورپاو چوارپارچه‌ی کوردستان کاردانه‌وه‌ی توندیان له‌به‌رامبه‌ر لێ بێته ئاراوه
ئه‌رک و راستگۆیی هه‌موو تاکێکی کورده هه‌لوێست وناره‌زایه‌تی مه‌ده‌نیانه دژ بهورهفتارهی پۆلیسی به‌لجیکا ئه‌نجام بدات ، هاوکات بێ ده‌نگ بونی هه‌ر حزب و ڕێکخراوو لیسته‌کانی هه‌لبژرادنی باشوری کوردستان و پارچه‌کانی تر لوتکه‌ی شه‌رمه‌زاریه
، تالیبان یه‌کێک له هێزه تیرۆریسته‌کانی جیهانه ، که‌چی ولاتانی ئه‌وڕپی وئهمهریکی هه‌مو هه‌ولێک ده‌ده‌ن که‌بیان هێنه سه‌ر مێزی گفتوگۆ ، به‌ڵام گه‌لێک هه‌موو ڕیگایه‌کی ئاشتی و دیالۆگ بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئازادی ولاته‌که‌ی ده‌گرێته به‌ر که‌چی پۆلیسی ولاتێک ، که‌ناوه‌ندی بڕیارده‌ری ئه‌وڕپایه سوکایه‌تی به‌سه‌رکرده‌کانی ده‌کات . فه‌رمون به شێک له سوکایه‌تی پۆلیسی به‌لجیک ببینن
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

