<

(ئێمە كۆچى ئیمام بەرزوپیرۆزڕادەگرین وئەوانیش وڵاتمان وێران دەكەن.............؟

19/07/2011, 12:00 (GMT+1)
حكومەتى هەرێمى كوردستان وئەم نیمچە كیانە سیاسیەى كەلەكوردستاندابونى هەیەولەگەڵ ئەوگشت كەم وكورتی ونایەكسانى وبەمانایەكى تربڵێم .جێگاى ڕخنەوتێبینى وگلەى تاك بەتاكەكانى ئەم كوردستانەیە...لەهەمانكاتیشداپێكهێنانى حكومەت ودەستكەوتەكانى ئەمڕۆبەرى ڕنج وماندوبون وتێكۆشانى گشت لایەكەوپاراستن وهێشتنەوەیشى لەئەستۆى هەموانەجونكە دەبینین كەهەبونى ئەوهائەزمون وكیانێك بوەتەچقڵى جاوى دوژمنانى گەلەكەمان لە عەرەبى شۆفێنی وزۆرێك لەنەتەوەكانى ترى ناوخۆى عێراق ووڵاتانى ترى چواردەور...بەڵام بەداخەوە هەڵسوڕێنەرانى ئەم هەرێمەوسەركردەسیاسیەكانمان زۆرهەژارانەوسادانە لەبەرانبەرهەڵوێستە سیاسیەكاندا لەبەرانبەردوژمنانمان و نەیارانمان بەئاستێكى زۆرشەرمنانە دەیانبینین كەئیترنەتوانین چاوەڕوانى هەڵوێستێكى یەكلاكەرەوەیان لەبەرانبەرڕووداوەسیاسى وئەمنیەكاندالئ بكەین..زۆرن ئەوحاڵەتانەى كەپێویستیان بەهەڵوێستى یەكلاكەرەوەهەبوە بەڵام من ناگەڕێمەوەبۆپێشتربەڵكوباس لەووكارەدژەئینسانیەى ڕژێمى ئیسلامى ئێران دەكەم كەبەدرێژانى بۆسئ (3)ساڵ دەچێت شانبەشانى فڕۆكەكانى ڕژێمى توركیابەبیانوى جۆراوجۆربەربونەتەبەزاندنى سنورەكان وبۆردومان ووێرانكردنى گوندەكان وكوشتن وبرینداركردن وئاوارەكردنى دانیشتوانەكانیان ودەسەڵاتى ئەم هەرێمەش بە پەڕلەمان وئەنجومەنى وەزیران وسەرۆكایەتى هەرێم یشەوە خۆیان لى بئ دەنگ كردوەتەنانەت زۆرجاریش نەك هەڵوێستى جدیان نیە بەڵكوو(عوزرى مەشروعیشیان)بۆدەهێننەوەوگشت ساڵێك یادى مەرگى ئیمام خومەینى لەیەكێك لە پارێزگاكانى هەرێمدابیرۆزڕادەگیرێت وتەواوى سەركردەسیاسیەكانمان ئامادەى مەراسیمەكەى دەبن كەئەمساڵیش ئەومەراسیمە ئەنجامدرابەڵام لەپیرۆزترین هۆڵى كوردستان كەهۆڵى (پێشەواى نەمر)ە .كەلاى منیش وزۆرێكى خەڵكى ئەم هەرێمەیش بەسوكایەتى كردن وعەمدى هەڵبژاردنى ئەوجێگایە لەلایەن هەڵسوڕێنەرانى مەراسیمەكەوەدەبینرێت . . . یاخودلەم كات وساتەداكەهەوڵى شەهیدكردنى كوردان دەدرێت لەلایەن ڕژێمى ئیسلامى ئێرانەوەنوێنەرى وەزارەتى شەهیدانى حكومەتى هەرێم دەڕواتە ئێران بۆوەرگرتنى تەجروبە) لێیان كەزۆرگرنگە حكومەتى هەرێمى كوردستان وسەركردایەتى سیاسى كوردزۆرلێبڕاوانە وجەریئانە دەنگ هەڵبڕن بەڕویانداوكاربۆنەهێشتن وڕگرتنى یەكجارەكى ئەم كردارانەى ڕژێمى ئێران بكات بەشێوەى زەخت خستنە سەرحكومەتى فیدراڵ بۆكشانەوەى باڵوێزى عێراق وهەرێم لە ئێران وداخستنى دەرگائاوەڵاكانى مەرزەكانمان بەڕووى یاندوڕاگرتنى هەرجۆرە ڕێكەوتنێكى سیاسى وئابورى و................هەتادواى جونكەناكرێت ئەم ڕێكەوتنانەلەگەڵ وڵاتێك هەبێت كەسەروەریەكانى گەل ونیشتمانەكەت پێشێل بكات بەهەربیانویەك هەبێت دروست وقابیلى قبوڵ نیە ...خۆپێ دەچێت حكومەت وسەركردەكانمان ئێستە لەوبێدەنگیانەیان موبەڕیڕى خۆیان هەبێت بەڵام چاووداخستن وڕازیبون بە پێشێل كردن وسوكایەتى كردن بەئەوهاكارێك مەنتیق نیە لەژێرهەربیانویەكدابێت جونكە سەروەرییە نەتەوەى ونیشتمانیەكان.بەتەنهاهى حزبێك وسەركردەسیاسیەكان نیەوهى هەموان وتەواواى تاكەكانى كۆمەڵگاى كولردییە بۆیەش كەس ڕێگە پێدراوونیە لەسازشكردن لەسەریان .
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست