به یارمه تیت جه لال تاڵه بانی کش!!؟
08/09/2009, 12:00 (GMT+1)

جه لالی سه رۆکی لقی 66 پارتی 31 ی ئابی مه سعود بارزانی، وه نه بێ هه ر خۆی له به رامبه ر کوردی باشوور کردبێ به ده مڕاست و کوێخای هه موو شتێ له گه ڵ مه سعود، به ڵکو ده یهه وێ له به رامبه ری کوردی پارچه کانی تریشدا هه روا ئه و دمدرێژییه بکا و کورده کانی پارچه کانی تر چکۆڵه چکۆڵه (و له خۆی چکۆڵه تر بۆ تورک و ئه ره بو فارسه کانی) بکا و وه ک خۆی بێ هیچ نرخێ ڕاده ستی ئه وانیان بکاته وه. جه لال تاڵه بانی ئه وه چه ندین جاره داوا له پ.ک.ک ده کا که چه ک دابنێن و بچنه وه له تورکیا خه باتی سیاسی بکه ن! ئاخر جه لال جه نابت چۆن داوا له پ.ک.ک ده که یت که چه ک دابنێن له کاتێکدا له تورکیا ته نانه ت کورد ناتوانێ به زمانی خۆشی بئاخڤێ و به هه زاران گوند و دێ و به ده یان شار وێران بوون و به میلیۆنانیش له کوردی داماوی باکوور سه رگه ردانی شاره تورکیه کانی ڕۆژ'ئاوا بوو ون و تورک ده رۆزه و گه دایی و سواڵیشیان پێ ڕه وا نابینن.
جه لال هه ر به وه شه وه ناوه ستێ به ڵکو تازه له و ماوه یه دا، واتا له و چه ند ڕۆژانه دا ڕایگه یاند که 'پ.ک.ک ده بێ ئاشتی قبووڵ بکا'! تورکه کان له هه ره که مالیسته کانه وه تا هه ره ئیسلامییه کانیان و به هه موو شێوه یه ک تا ئێستا ڕایانگه یاندووه که له گه ڵ تیرۆریست(مه به ستیان هه موو گه لی کورده) گفتووگۆ ناکه ن و به تایبه ت له گه ڵ پ.ک.ک و، وه تا ئێستا ش جگه له هه ندێ قسه ی بێ بنه ما و فریوده رانه له لایه ن عه بوڵڵا گویل و ئه ردۆگانی به ناو دۆ سته که ی جه لال تاڵه بانی، هیچ شتێ نه هاتۆته بواری پڕاکتیکه وه و، وه هیچ شتێ به ناوی مێزی گفتووگۆوه تا ئێستا ڕێکنه خراوه که چی به ڕاستی سه یره ئه وه ی جه لال داوا له پ.ک.ک ده کا که ئاشتی قبووڵ بکا!؟
باشه ئێمه ده پرسین له جه لال که با وای دابنێین ده بێ پ.ک.ک ئاشتی قبووڵ بکا، به ڵام له کوێ؟ له گه ڵ کێ؟ له سه ر چ مێزێ؟ به کام یاسا و ڕێسا و بڕیاره؟ که تا ئێستا تورک ئه وه ی ڕانه گه یاندووه که ته نانه ت له گه ڵ ده ته په ش گفتووگۆ بکا له کاتێکدا له تورکیا ده ته په به ناو یاساییه و وه زۆر له شاره وانی شاره کوردنشینه کانیشی له هه ڵبژاردنی به هاری ڕابردوودا برده وه، ئه ی چۆن ده توانن له گه ڵ پ.ک.ک و عه بدوڵلا ئۆجه لان گفتووگۆ بکه ن، له کاتێکدا پ.ک.ک عه بدوڵڵا ئۆجه لان وه ک پێغه مبه رێ بوون بۆ کورد به گشتی و به تایبه ت بۆ باکوور؟ وه هه ر پ.ک.ک ه شه که بووه ته هۆی ئه وه ی که ئێستا ده وڵه تی تورکیا به ناچاری ده ڵێ ڕێگای سه ربازی تاکه چاره سه ر نییه بۆ له ناوبردنی کورد، واتا ئه وان تا ئێستا هه ر درێژه به سه ربازی ده ده ن به ڵام له وانه یه هه ندێ ڕێگای تریشی بۆ زیاد بکه ن بۆ له ناوبردنی کورد، وه ک ئه وه ی که ده توانن مه سعود و جه لال فریو بده ن و له خشته یان به رن.
پ.ک.ک تا ئێستا چه ندین جار تاک لایه نه ئاگر بڕیان ڕاگه یاندووه، له کاتێکدا که پێشتریش شه ڕه کانیان زۆرتر هه ر به رگری کردن بوو له خۆیان و گه لی کورد و هه مووشیان له ناچارییان بووه، که چی تورکه کان زۆر بێ شه رمانه و زۆر دڕندانه هه موو جارێ له وه ڵامی ئاگربه سته کانی پ.ک.ک دا ده یان ووت که ئه وان له گه ڵ تیرۆریست گفتووگۆ ناکه ن! له کاتێکدا به هه موو پێودانگێکی سیاسی و مرۆیی و یاسایی وهه رچی عورفی دونیا هه یه ده بوایه ئه و که سه تیرۆریست بێ که گفتووگۆ ڕه تده کاته وه، چوونکه هه میشه ئه وانه ی که هیچ حه قێکی ڕه وایان پێ نییه گفتووگۆ ڕه ت ده که نه وه و ده یانه وێ به زۆر و زۆرداری و ملهووڕی داوا ناڕه وایه کانیان بسه پێنن، وه ک ئه وه ی تورک و ئه ره ب و فارس به سه ر کوردا سه پاندوویانه و ده یسه پێنن.
له کاتێکدا تازه به تازه و ته نانه ت له و چه ند ڕۆژه دا پ.ک.ک ئاگر به ستی بۆ چه ندین جار ڕاگه یانده وه، و تورکیش له وه ڵامی ئه وه دا دێهات گووند و شاخه ڕه نگین و دڵڕفێنه کانی کوردستان به فڕۆکه و تۆپی کورد کوژی تورک و ده وڵه تانی ناتۆی هاوپه یمانی هه ر بۆروومان ده کا و تۆپ باران ده کا کاول ده کا و ده سووتێنێ و هیچ نرخێ بۆ داوای ڕه وای کورد و پ.ک.ک دانانێ و که چی سه یرتر له وه ئه وه یه که جه لالی خۆ به پاشا ناسی ئێراق داوا له پ.ک.ک ده کا ئاشتی قبوڵ بکا!؟
ئه وه ی که جه لال تاڵه بانی گه یاندۆته ئه و جێگه یه، ئه وا خوێنی شه هیدانی ڕێگای ئازادی کوردستانه به خوێنی شه هیدانی پ.ک.ک ه شه وه، به ڵام گه ر جه لال ئه وانه نادیده بگرێ و کورد به گوێی ئه و و مه سعود بکا، ئه وا له کۆتاییدا هه ر خۆیان ده مێننه وه و که هێزه کوردیه کان و پ.ک.ک ش له به رامبه ر دوژمناندا نه مانه وه ئه وا ئه و کاته ش بۆ ئه ره ب و تورک و فارسیش ئاسانه که پێتان بڵێن به یارمه تیتان کش!!؟
04.09.2009
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

