ئازاد جوندیانییم چۆن بینى و چیم گوێ لێبوو
30/09/2009, 12:00 (GMT+1)

باش لەیادمە رۆژێك بینیم ئازاد جوندیانى سەرو شكولاتى دابووى بەیەكاو عادل موراد حەشرى پێكردبوو , بەو گوێیانەى خۆم بیستم لەحەوشەكەى مەكتەبى ڕاگەیاندن لەشارى سولەیمانى ئەو ئازاد جوندیانییە گوتى دەزانم مام جەلال عادل مورادى خۆشدەوێ و بەمنى نادات , دەشزانم ئەو توانایەى ئەوم نییە , بەڵام دەزانم چۆن ناشرینى دەكەم لەپێش مەكتەبى سیاسى و خودى مام جەلالیش . ئەوە قسەى جوندیانى بوو , ماوەیەكى باشى پێچوو هەرهێندەمان زانى هەواڵى ئەوە بڵاو بویەوە عادل موراد لەمەكتەبى ڕگەیاندن نامێنێ و ئازاد جوندیانى دێتە شوێنەكەى , بەڕاستى من خۆم تووشى شۆك بووم و لەو كاتەوە تێگەیشتم كە ئەو تاڵەبانییە بەقەد زیرەكییەكەشى گەوجە , ئیتر لەو ڕۆژەوە دەبینم یەكێتى چۆن بن كۆڵ دەكرێت و چۆن یارى پێدەكرێت لەلایەن كەسانى گەندەڵ و دزو داوێن پیس و ئینقلاب چى , فەرموون ئیستا سەیركەن ئەو ئازاد جوندیانییە بۆتە دەم ڕاستى یەكێتى و ملیاردێرى شارەحەیاتەكەو خاوەن چەندین كۆمپانیا بەناوى براكانى و خزم و پیاوەكانى و خاوەن تەكەتول لەپەناى تاڵەبانى و گەیشتۆتە ڕادەیەك دژایەتى چەندین كەسى بەناو نێرەكەرى ناو یەكێتیش بەتایبەتى كۆسرەت دەكات ئەگەركوسرەت عەقڵى هەبێت تێدەگات , هەموو ئەو كادرانەى تۆزێك سۆزیشیان بۆ كوسرەت هەبوو لەڕاگەیاندن دەركران و دوورخرانەوەو دەرپەڕێندران , ئیستاش ئازادى رێوى خۆى خزاندۆتە باوەشى بەرهەم ساڵح و ڕاگەیاندنەكەشى خستۆتە خزمەتى بەرهەم ئەگەر سەیریش بكەن ئازادى گەندەڵ لەدیدارو چاوپێكەوتنەكان بەشان و باڵى بەرهەم هەڵدەدات , هەرچەندە ئیستا كۆسرەت و بەرهەم لێك نزیكن و هەردوو كیشیان یارى لەگەڵ یەكتر دەكەن و بەرهەم موجامەلەى كۆسرەت دەكات و كوسرەتیش بە عەقلیەتێكى ئیستخبارى كاردەكات كە مەشهورە بەو یارییە بەڵام دەبێ ئەوەش بزانى ئیستا ڕاگەیاندنى یەكێتى لەخزمەتى بەرهەمدایەو لە ژێر ئەوامرى ئەو دایە هەوڵیش دەدات رێكخستن و رێكخراوەكانیش كۆنترۆڵ بكات و كار لەسەر پێشمەرگەش دەكات , تاڵەبانیش لەسەرە مەرگە , عومەرمورتاح و هێرۆى ئەحەڕەش لەبەرژەوەندییان دراوەو داهاتى ئێستایان ڕوو لەكزییە , ئەرسەلانە گوڕوو مەلاكەمتیار داماوو لێقەو ماون و ئەستێرەیان لە كوژانەوەیە ,هەردوو دكتور فوئاد كەمال و فوئاد مەعسوم لە خەوێكى قوڵن و بە گۆچانەكەى تاڵەبانیش هەڵناسنەوە , سەعدى پیرەو عەدنان موفتى دوو كێشەى جیایان هەیە و سەرقاڵى ناوگەڵن بەس ئاگایان لەیەكێتى نییە , عیماد ئەحمەد ا لەجۆگەیایاو ئەیخولێنێتەوە , باقى سەركردایەتیش لە كاوێژدان, جاقوڕبەسەرى یەكێتى دواتر پارتیش كە هاو پەیمانیەتى و ڕێككەوتنى ستراتیژییان هەیە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

