ئاشبهتاڵێك ڕویدا بۆی گریام، ئاشبهتاڵێك خه‌ریکه ڕوده‌دات بۆی پێده‌که‌نم
06/06/2009, 12:00 (GMT+1)

ئه‌وه‌ی ئێستا له یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕووده‌دا وه‌ك ئاشبهتاڵێك دێته پێش چاوم، ئاشبه‌تاڵێک که نامگریهنێ، به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه بۆی پێدهکهنمو به شه‌وقه‌وه چاوه‌ڕوانم ڕۆژێک زووتر ڕوو بدا‌و هه‌ر ڕۆژه‌ی کۆمه‌ڵێك له کادیرانی یه‌کێتی ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی خۆیان ڕابگه‌یه‌نن. چونکه ئه‌م ئاشبه‌تاڵه ئاشبه‌تاڵی گهندهڵییو هه‌لپه‌رستی‌و ڕسواییه، به پێچه‌وانه‌ی ئاشبه‌تاڵه‌که‌ی تره که مهینهتیو سه‌رشۆڕی بۆ کورد به‌دیهێنا. ئه‌م ئاشبهتاڵهیان کوردستان له هه‌لپه‌رستان پاكدهکاتهوهو به‌رگێکی نوێش ده‌کاته به‌ری ئه‌و یه‌کێتیه‌ی که ساڵانێك له‌مه‌وبه‌ر هیوای هه‌موومان بوو، ئومێدێکیشمان پێده‌به‌خشێ که ئه‌م میلله‌ته هێشتا کوڕی ئازای زۆری هه‌ن که له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیی میلله‌ته‌که‌یاندا واز له به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تیی خۆیان ده‌هێنن. بۆیه به پێکهنینو خۆشیه‌وه پێشوازی له هه‌واڵه‌کان ده‌که‌م، چونکه ده‌زانم تا ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه له زیابوندا بن ژماره‌ی گه‌نده‌ڵه‌کان که‌م ده‌بنه‌وه.
که مناڵ بووم، پێم خۆش بوو به‌دیار ئه‌و ژنه‌وه دابنیشم که نانی بۆ ئه‌کردین، که ئارده‌که‌ی ده‌خسته هێڵهکهکهوه ده‌مبینی ئارده پاکه‌که دێته ده‌ره‌وه‌و ئهسپێو خاشاکه‌که‌ش له‌سه‌ر هێڵه‌که‌که ده‌مایه‌وه‌و ئێمه ده‌مان کرده ته‌نه‌که‌ی خۆڵه‌که‌وه، ئه‌ویش ئارده سپیه‌که‌ی ده‌کرد به هه‌ویری نانێکی جوان. ئێستاش وا ده‌بینم یه‌کێتی خراوه‌ته بێژنگهوهو ئه‌وه‌ی له بێژنگه‌که‌دا ده‌مێنێته‌وه ده‌خرێته زبڵخانه‌ی مێژوهوهو ئه‌وانه‌ش که دێنه ده‌رێ ده‌کرێن به هه‌ویری گۆڕان. به‌ڵام نه‌گبه‌تیه‌که‌ی کورد له‌وه‌دایه که پارتی هه‌رگیز خۆی له بێژنگ نادات‌و نازانین چۆن کورد له‌وانیش ڕزگاری ده‌بێت؟
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

