نێچیرڤان بارزانی له ئه‌مه‌ریکا ده‌رزییان لێ داوه
15/02/2012, 12:00 (GMT+1)

زۆر به‌کورتی
حکومه‌تی پارتی و یه‌کێتی که ناوی خۆی ناوه حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، له باشترین نمونه و له باشترین حاڵه‌تی به‌ڕێوه‌بردندا، بریتیه له دیزاین و نمونه‌کانی وه‌زاره‌تی کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی، یان ئه‌شتوانین بڵێین ئه‌و حکومه‌ته بریتیه له کۆمه‌ڵێک کادر و وه‌زیری هاوشێوه‌ی جه‌نابی وه‌زیری کار‌و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی. بڵێن چۆن؟ باشه با فه‌یس بووک وه‌ڵام بداته‌وه:
له‌سایه‌ى وەزیرى کار‌و کاروبارى کۆمەڵایەتیدا :
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی کۆمه‌ڵایه‌تی (مامۆستای خانه‌نشینه)
به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری که‌م ئه‌ندامان (پسپۆری ژمێریارییه)
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بیمه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و بی‌کاری (پسپۆری كشتوكاله)
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاکسازی کۆمه‌ڵایه‌تی پسپۆری (یاسایه)
ڕاوێژکاری وه‌زیری کۆمه‌ڵایه‌تی (پسپۆری زمانی کوردییه)
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان(پسپۆری ژمێریارییه)
فه‌یسبووک
په‌یجی کۆمه‌ڵناسی
11 ی 2 ی 2012
"جەزا حەمە ساڵح"
سەرۆکى کۆمەڵەى کۆمەڵناسان.
من هیچ له‌سه‌ر ئه‌و نمونه‌یه نانوسم، چونکه هێنده ڕوویه‌کی ئاشکرای هه‌یه و هێنده خۆی هاوار ده‌کات و ناسنامه‌ی خۆی باس ده‌کات، که پێویستی به که‌س نیه بۆ شیکردنه‌وه.
ئه‌م نمونه‌یه جگه له‌وه‌ی بابه‌تی ڕۆژنامه‌نووسێکی کوردستان پۆسته، له‌هه‌مانکاتدا نمونه‌یه‌کی زیندووه، بۆیه بوار بۆ ئه‌و لۆژیکه داخوراوانه‌ش ناهێڵێته‌وه که پێیان وایه ڕه‌خنه و بۆچونه‌کانی ئێمه له کوردستانپۆستدا، بریتیه له کۆمه‌ڵێک توڕه‌یی بێ سه‌روبه‌ره و کینه‌ی به‌تاڵ.
پاشان با بێینه سه‌ر باسی ده‌رزییه‌که‌ی جه‌نابی نێچیرڤان بارزانی و ته‌نها بڵێین حکومه‌تێک له ئه‌وپه‌ڕی توانستی ئیداری و کارکردنی به سیستمی دام‌و ده‌زگای به‌ڕێوه‌بردندا بریتی بێت له هاوشێوه‌کانی ئه‌و نمونه‌یه‌ی سه‌ره‌وه، ئیتر خۆ جه‌نابی نێچیرڤان بارزانی دێوه‌که‌ی عه‌لادین نیه و جگه له که‌سێک که خاوه‌نی فایلێکی گه‌وره‌ی گه‌نده‌ڵییه هیچی ترمان له ئه‌زموونی کارکردنیدا نه‌دیوه! یان ڕه‌نگه له‌م سه‌ردانه‌ی کۆتاییدا بۆ ئه‌مه‌ریکا جۆره ده‌رزییه‌کیان له‌و به‌رهه‌مه پێشکه‌وتووانه‌ی زانستی خۆرئاوا بۆ کردبێت تا بتوانێت نامومکین ئه‌نجامبدات و سیحر له کاری ئیداریدا به‌کار بهێنێت، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه شکستی چه‌ندین باره‌ی جه‌نابی نێچیرڤان وه‌ک ڕۆژی ڕوون ڕووناکه و دیاره.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

