به‌شداری هه‌ڵبژاردن ناكه‌م
08/12/2009, 12:00 (GMT+1)

ئاواته‌كانم بوونه تۆزی به‌ر پێی ڕێبوارن، پێموایه به‌ره‌و ڕێچكه‌ی گۆڕ هیواكانم رێگا دهگرنو ده‌ستیشم شووشت له‌كابینه‌ی حه‌وته‌میش، نه‌ك شه‌شه‌م كابینه‌و زیادكردنی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان بهمن چی دام مه‌زرێنێت من لهخیرو بێری حكومهتێكو ولاَتێك بێبه‌شم بۆچیمه بابۆ ئه‌وانه‌بێت كه خێر‌و بیره‌كه‌ی ده‌خۆن. عهبدوللاَ په‌شێوی شاعیر ئاسا ده‌ڵێم:
من كهكهربم باره به‌ربم
كورتان له‌پشت هه‌شت بهسهربم
فه‌رقی چییه ده‌رد هه‌ر ده‌رده
كه‌ری تۆبم یاخوود كه‌ری جه‌رده
بۆ یهمنیش ده‌ڵم مالكی حكومم بكات‌و ئه‌مانه‌ی ئێستا سهروهتو سامانی كوردستانیان بخۆن هیچ جاوازییهك نابینم له‌نیوان ئه‌م به‌رپرسانه‌ی ئێستا‌و عه‌ره‌بێكی سونه یان عه‌ره‌بێكی شیعه كه به‌رپرسم بێت، من پاش وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی زانكۆ ههركرێكارم ئینجا چ به‌لای منه‌وه گرنگه كورد كورسییه‌كانی زیادبكرێت یاننا، یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان پهسهندبكری یان نا كه‌ركوك دێته‌وه سه‌ر هه‌رێم یانا،من پاره‌كه‌ی خۆم هه‌ر بهبهكۆڵی خۆمه‌وه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

