تەندروستی گەرمیان و هەمیشە پاساوهێنانەوە بۆ گەندەڵی
24/12/2009, 12:00 (GMT+1)

من كاتی خۆم ناكوژم بەوەڵامی درێژی ئەو بەشە داماوەی ناوی راگەیاندنە لەو بەرێوەبەرایەتیەی كە لەئەلف و بێی راگەیاندن نازانن تەنها چەند خاڵێك دەڵێم:
1- جەوهەری كێشەكە ئەوەیە مناڵێك مردووە بەهۆی نەبونی یاوەرێكی پزیشكی لە ئەمبولانسی نەخۆشخانەی گشتی كەلار، وەڵامیان نەداومەتەوە بەچ یاسایەك دوو مناڵی حاڵەت ترسناك یاوەری پزیشكیان لەگەڵدا نانێردرێت؟.
2- ئەگەر رەوانەی سلێمانی كرابن و نەنێردرابن بۆ دەربەندیخان ئەی لەدەربەندیخان چیان دەكرد؟
3- ئەوان خەریكی كاری خۆیان بن هەڵسەنگاندنی كاری رۆژنامەنوسی و رۆژنامەنوس جێبهێڵن بۆ ئەهلی خۆی.
4- بۆ ئاگاداریشتان من ماوەی 4 ساڵە پەیامنێری رۆژنامەیەكی رۆژانەم، بەسەدان بابەتی وەرگێردراوی فیكری و سیاسم هەیە و خاوەنی دوو كتێبی وەرگێران و كۆمەڵە چیرۆكێكم.
5- تەندروستی گەرمیان وەك كاری هەمیشەییان پاساو بۆ گەندەڵی و گەندەڵكاران دەهێننەوە وەك چۆن ئێستاش چەندین فەرمانبەریان هەیە كە راپۆرتەكانی دیوانی چاودێری دارایی(وەك ئەوەی رۆژنامەی هاوڵاتی بەچەندین ئەڵقە بڵاوی كردەوە) گەندەڵی گەورەیان ئەنجامدابوو كەچی ئێستاش دەسترۆیشتوی یەكەمینن لەو فەرمانگەیەدا.
6- گەرمیان ئێوەی هەبێت خۆش بەحاڵی خەڵكەساغەكەیان.
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

