بژى تەكەتول.... بمرێ یەكێتى....
25/05/2010, 12:00 (GMT+1)

لە مەڵبەندى((3))ى هەولێر ئەو ئەندام كۆنگرانەى دەرچوونە بە هاوبەش هەردوو تەكەتولەكە ئەوانەن كە وەك ((رەجەب ئم))ى شانۆگەرى هەبوو نەبوو فاتحا بۆ كەلاكى كەر و دوعا بۆ شەش حەوت لە گەورەكان دەكەن..
چونكە لە كۆنگرەش پێویستیان بە ((رەجەب ئم)) هەیە كە گوێ ڕایەلیان بن...
بە پێى دوا ئامار دەبوا لە چوارچێوەى سنورى مەڵبەندى ((3))، (29) ئەندام بەرز ببنەوە كە (6) ئەندامیان ژن بێ.
بەو پێیە (23) پیاو (6) ژن كە (5) لە ژنەكان بە مافى دەنگەكان سەرنەكەوتبوون بەڵام بۆ تەواوكردنى رێژەى ژنان (5) پیاو كە دەنگى دواى (23) كەسەكەیان هێنابوو سریانەوەو چەند ژنیان لە شوێنیان دانران...
واتە ئەو چەند كەسە كە بریتى بوون لە((احمد خیلانى و ێبور و سیامند رحمان و ئاشتى على محمود)) بە قوربانى ژنان بوون و بوونە قوربانى جەژنى ((رەجەب ئم))ەكان دوایە لە ئاسمانەوە دەنگێك هات ((لقد ێدقت الرۆیا)) و لە سەرانى تەكەتول وەحى هاتە خوارەوە كە چەقۆ لەسەر ملى ئەو چەند كەسە لابەن و بە پێى رێكەوتن لە نێوان خۆیان ففتى بە ففتى سەریان خستن ((احمد خیلانى و سیامند رحمان)) لە تەكەتولى كۆسرەت و ((ێبور و ئاشتى على)) لە تەكەتولى هێڵى گشتى .
سەرخستنى ئەوانە سەرخستنێكى ناحەقە پێمان وایە چۆن ناحەقیان دەرحەق كراوە كە دەنگیان نەدراوەتێ ئاواش ناحەقیان بەرانبەر دەكرێ كە بەخێر و سەدەقە.
دەیانكەن بە ئەندامى كۆنگرە و تەنیا بۆ شكانى ئەوانە ئێستا ژنەكانیش مافى خۆیەتیان بڵێن جارێكى تر دەبێ بە قوربانمان ببنەوە...
تا ئەو بایە لەو كونەوە بێ یەكێتى حالى لەو حالە باشتر نابێ.
ئەوانەى بوونەتە ئەندامى كۆنگرە حەق وایە هەندێكیان شەرم لەخۆیان بكەن كە بە قسەى ئاغاى تەكەتولەكانیان سەركەوتن كەچى تا ئێستا (عەین) و (حاو) لێك ناكەنەوەو نازانن جیاوازى لە نێوان (پەیرەوى ناوخۆ) و (پرۆگرام) چیە.
بەڵام ئەوانەى بەتەماى سەركردایەتین پێویستیان بەو جۆرە كەسانە هەیە كە فاتحا لەسەر لاشەى كەرى تۆپى بخوێنن.
هەبوو نەبوو كەس لە خوا گەورەتر نەبوو...كەس لە ئەندامى تەكەتولى دەرەوەى تەكەتول بێبەش تر نەبوو...كەس لە رەخنەگرى راست ڕووڕەش تر نەبوو...
24/5/2010
هەولێر
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

