تاڵه‌بانی پشتگیری له به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌کات
06/02/2011, 12:00 (GMT+1)

هه‌ڵبه‌ته یه‌کێک له‌و لایه‌نانه‌ی که به‌شار به نیازه گفتوگۆی ناڕاسته‌وخۆیان له گه‌ڵ بکات، لایه‌نی کوردییه
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویستی به جه‌لال تاڵه‌بانییه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌کو وه‌سیتێک به‌و کاره هه‌ڵسێت، هه‌ربۆیه‌ش بڕیار وایه تاڵه‌بانی له‌م چه‌ند رۆژه‌ی که دا دێت له سه‌ر بانگهێشتی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌ردانی سوریا بکات.
ئه‌گینا ئه‌گه‌ر بۆ پته‌وکردنی په‌یوه‌ندییه سیاسی و ئه‌منی و ئابورییه‌کانه،له نێوان عێراق و سوریا ،ئه‌وا وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان له هه‌ردو وڵات ده‌توانن به‌و کارانه هه‌لسن
شایانی باسه، ئهمرۆ٢⁄٦ ⁄ ٢٠١١ئهردوگان سه‌ردانی سوریای کرد، به‌شێک له‌و ئه‌مانجه‌ی که ده‌یه‌وێت بیپێکێت ئه‌وه‌یه که به ئه‌مه‌ریکا و ڕۆژئاوا بڵێت که پاش له‌ده‌ستدانی میسر، تورکیا ده‌توانێت ڕۆڵی باشتر به قازانجی ئه‌وان ببینێت، به‌ڵام ڕه‌نگه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به‌شێک بێت له‌م سه‌ردانه،ئه‌وه‌ی که له ژێر په‌رده‌دایه ئه‌وه‌یه تورکیا ده‌ترسێت له پاش گۆڕان له سوریا، کوردیش له‌وێ به هه‌ندێ له ئامانجه‌کانی بگات. بۆیه پێشوه‌خت تورکیا ده‌یه‌وێت له نزیکه‌وه ئاگاداری وه‌زعه‌که ببێت.
شایانی باسه به‌ر له چه‌ند ڕۆژێک تاله‌بانی له ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه پشتگیری خۆی بۆ حوسینی موباره‌ک - دوپاتکرده‌وه، به‌وه وه‌سفی کرد که موباره‌ک ێمام الامانه بۆ میسر، ئه‌مه‌ش بوه هۆی ناڕه‌زاییه‌کی زۆری گه‌لانی عێراق،هه‌ر بۆیه‌ش بو ڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌و باره که تاڵه‌بانی خوڵقاندی، په‌رله‌مانی عێراق به به‌یانێکی ڕه‌سمی پشتگیری له شورشی گه‌نجه‌کانی میسر دوپاتکرده‌وه
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

