<

دووباره‌ بۆ مەردمی خانەقین...

01/10/2009, 12:00 (GMT+1)
بەرێزان من وەكو هاوڵاتێك شاری خانەقین هەمیشە پاڵپشتی قسەى هەقم ، دوێنێ 25/9/2009 لەسەر سایتی كوردستانی پۆست بابەتێكم خۆندۆ لەسەر شارەكەم ئەوش نامەكەی كاك (ئالان گەرمیانی) بو بۆ مەردمی خانەقین .

چونكە هەتاكو ئێستا كەسێك نەبوە هەموغەمی ئیمەی ملەتی بەدبەخت شاری خانەقین دەر بكات ، بەراستی بەشەوقەوە ئەو بابەتەمە خوێند وحەز ئەكەم زیاتر زانیاری بۆ كاك ئالان روون بكەمەوە سەبارەت بە گەندەڵی ئەو نامسوولانە.

1.قایمقامی شاری خانەقین (محمد ملا حسن) كە خاوەنی چەندین زەویو زارو باخ وگراجی وێستاندن تانكرەكانی گواستنەوە سوتەمەنی كە لە ئێرانەوە دێت + سی وێستگەی بانزین ئەهلی وەلە كاتی قیرتاو كردنی شەقامی نزیكی مزگەوتی شێخ ئیبراهیم ساڵی پێشو نیوەی قیرەكە قیرتاوی رێگای باخەكەی خۆی پێكرد.

2.علی چاوجوان) كارگێری مەڵبەندی خانەقین یەك خانو (دبل ڤالیوم)ی لە گەرەكی سایلۆ هەیە + فرۆشتنی چەند پارچەیەك زەوی تەجاوز لە سەر شەقامی تۆڵە فرۆش بە شەریكی ێلاح كوێخا هە پارچەیەك بە (30 و35) ملیون .

3.حاكم (عمران) كاگێری مەڵبەندی خانەقین دو پارچە زەوی تەجاوز لە گەرەكی(حی رمەزان) هە یەكێ (250) مترە یەكێكی كردوەتە خانو ئەوەكەش بوەتە شوێنی حەرەسی پێشمەرگەكانی + باخێك لە زەویەكانی رێگای مێخاس هی برا كاكەیەكانە لە تەنشت زەویەكەی عمید ئازاد محمد)ە.

4. خلیل حسن رستم) كارگێری پێشوی مەڵبەندی خانەقین ریزی دوكانەكانی برانبەر پاشەكۆبری كە ئیستا هەموی بوەتە سوپرماركت بۆ خۆی داگیری كردوە.

5. (محمد تایر) كاگێری مەڵبەندی خانەقین حمامی كونی پاشا كۆپری داگیر كردووە بوەتە دوكانی شت فرۆشتن +داگیركردنی خانویەك لە تەنشت ماڵی قایمقام +2 پارچە زەوی لە گەرەكی ئیمام عەباس+2پارچەزەوی لە بەختیاری

+ 600 مەتر زەوی لە ناو گەرەكی (مەحەتە) +كرینی یەك باخ لە دیێ حاجی علی مرای.

6. (ابراهیم علی رزا) نوێنەری مام جەلال لە خانەقین داگیر كردنی چەند پارچەیەك زەوی بەردەم باخەكەی.

هیوا دارم لە سایتی كوردستان پۆست ئەم نامە بنێرێت بۆ كاك ئالان گەرمیانی (وەكو ئامانەت) هەسر كەوتوبن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست