<

هەڵسەنگاندنەكەى ئازاد جوندیانى وەك جاران لا سەنگ دەرچوو

07/08/2009, 12:00 (GMT+1)
چەند ڕۆژێكى كەم پێش هەڵبژاردنەكانى پەڕلەمان و سەرۆكایەتى ئازاد جوندیانى ئەندامى لیژنەى سەرپەرشتى لیستى كوردستانى سنورى مەڵبەندى ڕێكخستنى 37ى چۆمان بۆ هەڵبژاردنەكانى كوردستان سەردانى ئەو سنورەى كردو لوت بەرزانە لەبەردەم كادراندا وتى بزانن چۆن لە سلێمانى ڕایاندەماڵین و تۆپیان پێ داوێین(مەبەستى لیستى گۆڕان بوو)منیش لێم پرسى ئەى لێرە(باڵەكایەتى)وەزعمان چۆنە؟ وتى لێرە حەدى ئەعلا(40)چل دەنگ دەهێنن منیش گوتم ڕەنگە لە ناو مەڵبەد لەوە زیاتر بهێنن پێشم گوت كاتى خۆشى لە هەڵبژاردنەكانى مەڵبەندەكان كڵاوت نایە سەرى مام جەلال و ئێمەشت سوك و ڕیسواى دەستى ئەم فەرهودچیانە كرد تەنها خدرت دەرچواند كە پارێزەرى بەرژەوەندیەكانى خۆتە.ئیتر ئەوە هەڵسەنگاندنە بەڵام بە تەرازوە لاسەنگەكەى قوتبى مام جەلال ئەوانە لە بورجى عاج سەیرى ڕاستیەكانى سەر زەوى دەكەن ڕۆژێك لە ڕۆژان نەگەڕانەوە لاى كادران و خەڵكى بە ئەمەك هەر خەریكى هەڵ لوشینى سامانى یەكێتى بوون تا ئەوەندە ئەستوور بوون لە ئەستوورى دا پسان ئێستاش ئازاد دەیەوێ بەرى خۆرى ڕاستى سەركەوتنى گۆڕان بە بێژەنگ لە خەڵك بشارێتەوەو دەڵێ : ئەوانە دەنگى ناڕازیین دەنگى ڕاستەقینەى گۆڕان نین ڕاستە كاكى َبەڕێز ئەى نەتبیستوە(لە كوێ چەوسانەوە هەبێ لەوێ شۆڕش و بەرەنگارى دروست دەبێ) لە شۆڕشى ئەیلول عەلى شەعبانەكان لە كوێ بان لەوێ دەنگى ناڕەزایى بەرز دەبوەوە ئوە مێژوە خۆى دووبارە دەكاتەوە ئێوە لە كوێ بن چونكە تاریكى شەون تیشكى مۆمى ئومێد لەوێ لە هەموو شوێنێك بە شەوق ترە!!!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست