كاردۆ ئه‌مین وه‌ڵامی مه‌سرور بارزانی ده‌داته‌وه
15/07/2011, 12:00 (GMT+1)

له‌به‌رئه‌وه واپێویسته بارزانی به‌شێوه‌یه‌ك قسه‌مان بۆ بكات ئه‌گه‌ر هیچ نه‌بێت گوێی لێبگرین بڵێین ئه‌ها كوڕه‌كه‌ی سه‌رۆك قسه‌ده‌كات، به‌لاَم سه‌یر له‌وه‌دایه كه‌كوڕه‌كه‌ی سه‌رۆك له‌كات و ساتێكی زۆر دره‌نگ هاته قسه خۆزگه ئه‌و قسانه‌ی هه‌ر نه‌كردبایه، چونكه قسه‌كانی جگه له‌تۆمه‌ت به‌شینه‌وه داتاشین بۆ هاوولاَتیانی كوردستان و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان شتێكی تری پێنه‌بوو كوڕه‌كه‌ی بارزانی ده‌ڵێت "بێئاگام له‌وه‌ی كه‌فه‌رمانی گرتنی ئه‌و كه‌سانه ده‌رچووبێت كه‌ته‌قه‌یان كردووه".
لێره‌وه چه‌ند پرسیارێكی لێده‌كه‌ین چاوه‌ڕێش ناكه‌ین وه‌لاَمبداته‌وه به‌ڵكو بائه‌وانیش به‌بێ ئاگایی بهێڵێته‌وه و بڵێت له‌وه‌شدا هه‌ر بێئاگام چونكه ئه‌و ده‌مێكه بڕیاری بێئاگایی داوه باوه‌ڕت پێده‌كه‌م كه‌بڵێیت تائێستا نه‌مبیستووه.
هیچ خوێندكارێكی ڕۆژنامه‌نووس له‌شاره ئارامه و سه‌قامیگره‌كه ڕفێنرابێت؟
دواتریش تیرۆركرابێت؟
بۆ ئه‌مه و زۆر شتی تر باوه‌ڕت پێده‌كه‌م كه‌قسه‌م بۆ بكه‌یت بڵێیت : ئه‌وكاته‌ی ئه‌و شتانه ڕووده‌ده‌ن من یان له‌كوردستان نیم یاخود ئه‌وكاته خه‌وتووم ئاگام له‌وه‌نیه چی ڕووده‌دات. كوڕه‌كه‌ی جه‌نابی سه‌رۆك باوه‌ڕت پێده‌كه‌م كه‌بڵێیت هیچ زانیارییه‌كم نیه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌شاری كه‌ركوك و له‌گه‌ڕه‌كێكی ئارامی كوردی دوو قه‌ڵه‌می ئازاد تیرۆر‌كراون و تائێستا هیچ كه‌سێك نازانێت كێ كوشتوونی؟
باوه‌ڕت پێده‌كه‌م كه‌بڵێیت ئه‌نسارولئیسلام له‌پشت تیرۆركردنی سه‌رده‌شت عوسمانه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر داوای لێبوردنیش نه‌كه‌یت له‌وه‌ی ئه‌وكاته‌ی ده‌سته‌وتاقمه‌كه‌ی به‌ڕێزت له‌ده‌ره‌وه‌ی شاری هه‌ولێربوون شاره‌كه چۆڵبووه، له‌به‌ر ئه‌وه تیرۆر كراون.
بۆ ئه‌وه‌ش هه‌ر باوه‌ڕت پێده‌كه‌م كه‌تۆمه‌ت ده‌خه‌یته پاڵ ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و ده‌ڵێیت له‌نوسینی ڕاپۆرته‌كان بێلایه‌ن نه‌بوونه ئه‌م قسه‌یه‌ت تۆزێك جێگه‌ی پێكه‌نینه، چونكه له‌ڕاستیدا ئێوه خاوه‌ن بڕوانامه‌ن له‌تۆمه‌ت به‌شینه‌وه و داتاشین بۆ لایه‌نی به‌رامبه‌رتان.
كوڕه‌كه‌ی جه‌نابی سه‌رۆك تۆمه‌ت ده‌خه‌یته پاڵ كام ڕێكخراو ئه‌منستی یان ئه‌نسار، چونكه ئێوه پێشتر تۆمه‌تتان بۆ ئه‌نساریش دروست كرد كه‌ئه‌وان سه‌رده‌شتیان تیرۆركردووه و ئێستاش نۆره‌ی (ئه‌منستیه)، شكور بۆ خوا كه (ئه‌منستی) و (هیومان ڕایتس ۆچ) هێزی چه‌كداریان نیه ئه‌گینا ده‌مێك بوو هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی كه‌تاقمه‌كه‌ی تۆ كردبایان ئه‌تاندایه پاڵ ئه‌وان زۆر شتی تر ماوه كه‌تۆ بیڵیت و منیش بڵێم ڕاست ده‌كه‌یت ئاغاكه‌م فه‌رمان لای به‌ڕێزتانه، هه‌رچی تۆ بیبێژیت ڕاست و دروسته دڵگران مه‌به له‌وه‌لاَمه‌كه‌م، چونكه زۆر زۆر به‌په‌له بۆتم نوسیوه من باوه‌ڕ به‌سه‌رجه‌م قسه‌كانت ده‌كه‌م به‌لاَم ده‌شێت تۆ باوه‌ڕ نه‌كه‌یت ته‌نیا سه‌ردێری قسه‌كانتم خوێندۆته‌وه نه‌ك ته‌فاسیله‌كه له‌به‌رئه‌وه وابه‌كورتی و پوختی ئه‌م وه‌لاَمه‌م بۆت نوسیوه خۆ ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تم بێت بیخوێنمه‌وه ڕه‌نگه تۆزێك زیاتر بنوسم، به‌لاَم بۆ ئه‌مجاره‌یان ئه‌وه‌نده كیفایه‌ته. چونكه واباوه‌ڕده‌كه‌م هه‌ندێ له‌هاوپیشه‌كانم ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تیان بێت وه‌لاَمت بده‌نه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌ی جه‌نابی سه‌رۆك دوای ماوه‌یه‌ك بێده‌نگی و بێئاگایی ده‌ستی كرد به‌قسه‌كردن به‌لاَم چ قسه‌كردن كه‌هه‌ر شایسته به‌خۆیه‌تی له‌به‌رئه‌وه من شتێكم بۆت نه‌ماوه ئه‌گه‌ر تۆ هیچ هه‌بووه ده‌توانی به‌كورته‌نامه‌یه‌كی مۆبایل بۆمی ڕه‌وانه‌بكه‌ی.
*تێ بی نی
ئه‌م وه‌لاَمه گوزارشت له‌هه‌ڵوێستی گروپی ڕۆژنامه‌نووسانی بێسنوری كوردستان ناكات و بۆچوونی شه‌خسی خۆمه
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

