<

كەرخی التی بەرماغ بناسن ...!

28/08/2010, 12:00 (GMT+1)
كەرخی التی بەرماغ توركمانێكی خۆفرۆشی پارتیە ، سەرۆكی حیزبێكی دروستكراوی پارتیە بەناوی بزوتنەوەی دیموكراتی توركمان ، ئیش و كاری ئەو حیزبەش تەنها سیخوریكردنە لەسەر توركمانەكانی هەولێر و دژی داخوازی و مافە رەواكانی گەلی توركمان كاردەكات ، تەنها بۆ بەرژەوەندی پارتی سیخوری دەكات و خودی خۆشی پارتی نیە ، بەڵام لەبەرئەوەی مانگانە بودجەی بەناو حیزبەكەی 70 ملیۆن دینارە بۆیە پارتی هەر چۆن ئەمری لەسەر بكات ئەو زاتە ئامادەیە جێ بەجێی بكات ، كەرخی التی بەرماغ تەنها چوار كەسی بێگانە هەیە لەحیزبەكەیەتی ئەگینا هەموو برایەكانی كە شەش برانە هەمووی كردۆتە ئەندامی مەكتەبی سیاسی و هەرمانگێك بەو بودجەیەی وەریدەگرێ خانوێك بۆ برایەكەی دەكڕێ و بەقسەی خۆی " تەكوین" یان دەكات ، لەبودجەكەشدا تەنها مانگانە 10 ملیۆن دیناری مەسرەفە 60 ملیۆنی بۆ دەمێنێتەوە ، هەموو توركمانێكی ئەوشارەش نەفرەت و نەعلەتی لێ دەكەن لەبەر كارە قێزەوەنەكانی .
سەروەت و سامانەكانی كەرخی التی قەرداش
كەرخی ئێستا بەهۆی ئەو گەندەڵیانە خاوەنی چەندین موڵك و ماڵ و سەروەتە كەپێش چەند ساڵێك تەنها مامۆستا بوو لەقوتابخانەیەك خاوەنی یەك فلس نەبوو ، ئێستاش خانوویەكی 600 مەتری لە گەڕەكی بەختیاری هەیە بە شەش هەزار دۆلار بەكرێی داوە و دوو خانووی لەگەڕەكی ئەندازیاران هەیە و خانوویەكی بە 27 دەفتەر لەشەقڵاوە كڕیوە و لەگەڵ چەندین دوكان لەگەڕەكی تەیراوە و چەندین ئۆتۆمبێل و پارچە زەوی لەگەڕەكی بەختیاری و 5 ی حەسارۆك، كەئەمەش تەنها لەسەر ئەو بودجەیەیەی كە پارتی مانگانە 70 ملیۆنی پێدەدات ، ئێستاش كەبەفرت و فێل 3 سێ كورسی لەپەرمانی كوردستان بەدەستی هێناوە بەنیازە بۆ هەر كورسیەك بڕی 50 ملیۆن وەربگرێ و پارتیش بۆ ئەو مەسەلانە بێ دەنگە چونكە بەقسەی بەرپرسانی پارتی ئیش و كاریان بەو حیزبە دروستكراوانە هەیە ، لەهەمووشی سەیرتر ئەگەر هەر پۆستێك یان ئیمتیازێك بەتوركمان بدرێت پارتی ئەو دزو گەندەڵە دەخاتە پێش و ئیمتیاز و پلەی پێ دەدات بەناوی نوێنەری توركمان ، یەكێتیش هەموو جار خۆی گێل دەكات و قسەناكات بەوەی كە پارتی فێڵی لێ دەكات و دەیەوێت پۆست و پلەكانی نەتەوەو پێكهاتەكانی دیكەش بۆ كەسانی خۆی بێت و تا لەدوارۆژدا دەست بەسەر هەموو پۆست و پلەكانی كوردستان بگرێت ، كەرخی التی بەرماغیش یەكێكە لەو خۆفرۆشانەی بەناو توركمان كە وەك پاراستنێكی پارتی خۆی گیڤ دەكات و خۆی بەنوێنەری توركمان دەزانێ و پارتیش بودجەیەكی زەبەلاحی پێ دەدات و بەسەر توركمانەكانی سەپاندووە و بەزۆر دەڵێت " ئەوە نوێنەرتانە و قەبولی بكەن ".
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست