<

لە كۆلیژی پەروەردەی كەلار چی باسە؟!

01/03/2010, 12:00 (GMT+1)
ئەو ماموستایانەی تا دوێنێ خویندكارانیان راپێچ دەكرد بۆ بارەگای حزبی بەعس و هەڕەشەی دەركردنیان دەكرد لە خویندكاران ئەگەر نەبنە بەعسی . ئەمڕۆ هەر ئەوانە بوونەتە جاسوسی یەكێتی و خوێندكاران راپیچی بارەگای یەكیتی دەكەن و هەرەشەی ئەوەیان لێ دەكەن ئەگەر هەر خوێندكارێك ئامادەی ئاهەنگ و بۆنەكان نەبێ ئەوا دەری ناچێنن وە هەركەسێ ئامادەبێ ئەوا دەیانكەن بە یەكەمی سەر قسمەكان. دوێنێ 28\2دختۆر فاروق بەرزنجی سەروك بەشی تازە دانراوی بەشی كوردی لە كولیژی پەروەردە كوبوونەوەی كرد بە خویندكاران وتی " ئەبێ هەموو تان دەنگ بە لیستی سەرە ئەسپە دزراوەكە بدەن وە كوومەڵێ خویندكار بووین ناردمانی بۆ مەلبەند . هەروەها ماموستا ئومید برزۆ بە زور چەندین خویندكاری برد بۆ مەلبەند وتی ئەگەر نەچن هەمووتان راسب دەكەم. شایانی باسە ئەم ماموستانە هەمان پیشەی جاران لە زەمەنی بەعس جێبەجێ دەكەن دەیانەوێ بە ترسو توقاندن لە ریگای راست لامان بدەن بەلام دڵنیای ماموستا فاروق و ماوستا ئومید دەكەینەوە كە لە روژی دەنگدان دەست دەخەینە سەر ویژدانمان و دەنگ بە لیستی 329 دەدەین وە ئەو پوستەش كە بە فرمانی مەلبەند وەری گرتووە لێی دەسێنینەوەو پێشكەشی خاوەنی خۆی دەكەینەوە. وە با مامۆستا ئومید بزانێ ئەو خەونەی نایەتە دی كە دەیەوێ بە جاسوسی كردن بۆ مەلبەند ببێتە راگری كولیژی كەلار.
بەشی كوردی
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست