<

مەركەزەكەش بەشدارى تەقەى خۆشی دەكات لە قەزاى چەمچەمال و سەركەوتنى ساختانەى لیستى كوردستانى

28/07/2009, 12:00 (GMT+1)
لەشەوى (28 _ 7 _ 2009)دا لەكاتى گەڕانەوەم بۆ ماڵی خۆمان لەو كاتەدا كەوا دوو ڕژی مابوو بۆ ئاشكراكردنى ئەنجامى دەنگدان لەشارى چەمچەماڵ تەقەى خۆشی لەلایەن ئۆتۆمبیلێكى جۆرى (opel) لەبەردەم مەركەزى چەمچەماڵ دەستى پێكرد ، وە دواى ئەوە لەلایەن چەند هاوڵاتیەكەوە تەقەكە بەردەوامی پێدراو تا درەنگانى شەو بەردەوام بوو ، ئەوەى كە بینیمان هیچ كاردانەوەیەك لەلایەن هێزى پۆلیسی چەمچەماڵەوە ئەنجام نەدرا كە دەبوا بۆ پاراستنى گیانى هاوڵاتیانى چەمچەماڵ ئەو دیاردەیە كۆنتڕۆڵ بكرایە بەڵام بە پێچەوانەوە مەركەزیش بەشدارى دەكات لەتەقەى خۆشیدا ، ئەمە لەكاتێكدا كە سەرۆكى هەرێمى كوردستان ئەم دیاردەیە بە دیاردەیەكى ناشرین وەسف دەكات بەڵام سەیرە لەلایەن خۆیانەوە ئەم دیاردەیە ئەنجام دەدرێت ! ، وە شایەنى باسە كە لەدواى گرتنى مەركەزى چەمچەماڵ ئەو كەسانى كەوا شەیداى كاری ناشرین و پیسن هیچ حیسابێ بۆ پۆلیس و ئاسایش ناكرێت وە پۆلیسەكان ناتوانن هیچ كارێ ئەنجام بدەن لەكاتى ڕوداوێكدا ، ناهەقیان ناگرم چونكە ئەگەر تاوان بارەكە بگرن لەلایەن چەند كەسانێك كە هیچ حیسابێ بۆ حكومەت و پۆلیس و ئاسایش ناكەن ئازاد دەكرێ

من تەنها یەك شت بە حكومەت دەڵێم : دەڵیم ئەگەر دەسەڵات نەتوانێ مەركەزێك بپارێزێ چۆن دەتوانێ گیانى ئەم هەموو كوردە بپارێزێ ؟ ئەوان بونەتە هۆى ئەوەى كەوا شارى چەمچەماڵ ناوبانگى بە شارێكى شەڕانى دەركردووە ، هەر بۆیە یەكێ لە زانایانى زانكۆى (ئۆكسفۆرد) ئەمەریكا دەڵێت : هەشتەمین سەرسوڕهێنەرى جیهان ئەوەیە كەوا شارى چەمچەماڵ بێ كێشە بێ ، كەواتە شارى چەمچەماڵ لە ووڵاتانى دراوسێش ناوبانگى هەیە ، بۆیە داوا دەكەم لە هاوڵاتیانى شارى چەمچەماڵ كەوا ئەمنیەتى شارەكە بپارێزن و رێزى شارەكە بگرن چونكە دڵنیا بن كە حكومەت ناتوانێ ئەم كارە ئەنجام بدات . لەگەڵ رێزمدا .

hawry_mhamad2000
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست