فەرهاد پیرباڵ ئەوەیە مەسود بارزانی کە ئاڵای کوردستانی بڵند کرد؟
08/05/2010, 12:00 (GMT+1)

ئایا لەکوشتنی سەردەشتدا بۆ لەبارزانی ناپرسی ئەرێ جەنابی بەناو سەرۆک کە تۆ ئاڵای کوردستان بڵند کرد ئیدی بۆچی کاکە سەردەشت دەکوژن؟، ئایا دواى کوشتنی سەردەشت و تێهەڵدان لەرۆژنامەنوسانی بوێر ئاڵاى کوردستان و کوردستانیش پولێکی قەڵپ دەهێنێت؟.
ئاخر من ئاڵایەکم بۆچییە لەژێریدا تیرۆر بکرێم و ئازادی بوونی نەبێت و دوو حزب و سەرۆکەکانی جێگەى سەدام و بەعس بگرنەوە؟، هەزار جار نەفرەتی لێدەکەم، چونکە ئەمڕۆ لەسەردەمی بەجیهانیبوون و تەکنەلۆژیادا ئینتیما بۆ ئاڵاو خاک و وڵات پەیوەستە بەئاسایش و ئازادی و خۆشگوزەرانییەوە، نەک تێهەڵدان و کوشتن و شکاندنی کەرامەتی خەڵک و نانبڕین و چاوسورکردنەوەو چی و چی.
فەرهاد پیرباڵ جەنابتان تاوانبارى گەورەن لەوتنی ئەو رستەیەی گوایە مەسعود بارزانی ئاڵاى کوردستانی بەرزکردووەتەوە، ئەگەر وانییەو جەنابتان خۆتان نەفرۆشتووە وەرە مەیدان و بەرۆکی ئەو سەرۆکەت بگرەو پێی بڵی بۆچی سەردەشتتان تیرۆر کرد؟، پێی بڵێ جەنابی سەرۆک لەناو هەلێردا چۆلەکە بە بێ پرسی پارتی ناتوانێت بفڕێت، ئەدی چۆن سەردەشتیان لەناو پایتەختی تیرۆردا (هەولێر) و بەناو هەزاران دەزگای داپڵۆسێنەرو پۆلیس و ئاسایش و زێرەڤانی و پاسەوانی ماڵە بەرپرسەکانەوە رفاندو تیرۆریان کرد؟، لێی بپرسە بە کوشتنی سەردەش ئاڵاى کوردستان چ لەزەت و مانایەکی دومێنێت؟.
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

