لەجیاتى سەردەشت من بوومە زاواى بارزانى
07/05/2011, 12:00 (GMT+1)

پاش ئەو شەوە, بۆ كرینى زێر ناردمان بەدواى چەند كۆمپانیایەكى بیانى تا چەند كیلۆ زێرێكمان بە جوانترین شێوە بۆ بكەن بە ملوانكە و خڵخاڵ و گوستیلە و گوارە و ئەو بابەتانە و پاشان داوامان لێ كردن زێرەكان بە ئەڵماس برازێننەوە.. بۆ جل و بەرگیش پێشتر قوماشێكمان لە كۆمپانیایەك لەلایەن دیزاینەرێكى هۆلیوود بەڕادان دابوو كە پێشتر وێنەى نەبوو و لە داهاتووش دروستى ناكەنەوە بۆ كەسى تر, قوماشەكەمان بۆ بوكەخان كردە كراسى كوردى..
گەیشتینە رۆژى بووك گواستنەوە, دواى ئەوەى نوێژى هەینیمان لە مەككەى پیرۆز ئەنجام دا, بە خێرایى هاتینەنەوە هەولێر و بوكەخانمان بردە هۆڵەندا تا لە بەناوبانگترین ئارایشگاى ئەم وڵاتە بە جوانترین شێوە بیرازێننەوە, پاشان گەراینەوە هەولێر..
پاش نوێژى عەسر, چەند فرۆكەیەكمان ئاماداكرد و من و بوكەخان و هەموو خزمان چووینە ئەمریكاو بە كەژاوەیەك ئۆتۆمبێل لە جادەكانى تیكساس دەسوراینەوە وەك چۆن باوە لە كوردستان..
بۆ مانگى هەنگوینیش بریارماندا هەفتەیەك لە نیۆیۆرك و هەفتەیەك لە پاریس و هەفتەیەك لە رۆما و دوا هەفتەش لە تەل ئەبیبى ئیسرائیلى بەسەر ببەین..
وەك بریارماندا سەرەتا چووینە نیۆیۆرك و خۆشترین ڤێلاى ئەو ناوچەیەمان بەكرێ گرت, من شوێى وام لە خەونیش نەدیتبوو بەڵام خانم لەو شوێنانە راهاتبوو.. لە حەوشەكە باخچەیەكى جوان و نافورەو حەوزى مەلە و زۆر شتى لێبوو, هەر من و خانمى كەم بوو, خێرا چووین بۆ ژوورى نوستن, هەر دەرگاكەم كردەوە دەنگەك هات, دەنگى بابم بوو, دەیگوت "لە خەو هەستە كورم درەنگە برۆ دەوام"
بەراستى خەونێكى زۆر خۆش بوو جگە لە كۆتاییەكەى...
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

