فازیل میرانیی ده‌ڵێت هه‌رچه‌نده من نازانم ته‌وافوق یانی چی، به‌ڵام موافیقم به تەوافوق
07/04/2011, 12:00 (GMT+1)

لەکاتێکدا هەر ئەمڕۆ لەسەرای ئازادی خەڵک و سەکۆی ئازادی بەهەموو شیوەیەک تەوافیق ڕەت دەکەنەوە، بەڵام لەملاوە لەدەڤەری هەولێری ئابڵوقە دراوەوە فازیل میرانی شاگەشکە بووە و دەڵێت:
بەیاننامەکەی ئەم سی گروپە مەجالی زۆری تێدایە، هەڵوەشانەوەی حکومەت یانی سەرکەوتنی پارتی و شکستهێنانی حکومەتەکەی بەرهەم و یەکێتی، پارتی بەم هەنگاوە گۆڵێکی تر دەکات، هەر زوو بارزانی بەدوای بەیاننامەکەی گۆڕان ووتی هەڵوشاندنەوەی پەرلەمان هێڵی سورە، هەر سێ گروپەکەش ئەو هێڵە سورەیان نەبەزاند، ئافه‌رین بۆ ئۆپۆزیسیۆن، که پابەندبوون بە فه‌رمانه‌کانی سەرۆکەوە.
ڕۆژانی داهاتوو ڕاستی ئەو قسانه دەسەلمێنێت..
له کۆتاییدا ده‌ڵێم: ئەگەر بیست ساڵ بەس نەبێت بۆ تاقیکردنەوەی ئەم دەسەڵاتە، ئیدی چۆن 50 ڕۆژ بەس نەبێت بۆ خۆ پێشاندان و نارەزایی ده‌ربڕیین؟
له سایه‌ی ئه‌م ئۆپزیسیۆنه قولاپییهوه ئێمه 20 ساڵی تریشمان ده‌وێت بۆ رووخاندن و نه‌هێشتنی ئه‌م ده‌سه‌ڵات،، هه‌ڵبه‌ته مه‌به‌ستم له به‌رنامه‌ی گۆڕانه گوایه ئه‌مه هه‌نگاوه بۆ نه‌هێشتی ئه‌وان؟
دروود بۆ گیانی پاکی ئەو شەهیدانەی کە بۆ گٶرانکاریی راسته‌قینه گیانیان بەخت کرد، نەک بۆ تەوافیقی ئۆپۆزیسیۆن و شەریکایەتییان له ده‌سه‌ڵاتدا..
سڵاو لەو خەڵکی ناڕازیی شەقام و مەیدانەکان کە بێ ماندوو بوون درێژە بە خۆپێشاندانەکان دەدەن..
سەرکەوتن هەر بۆ ئیرادەی ئێوەیە
***********************هه‌واڵه‌که***********************
ئه‌مشه‌و 7 / 4 / 2011
فازڵ میرانی بۆ تەلەفزیۆنی زاگرۆس وتی: "بەیانەكەی ئۆپۆزسیۆن ئەو داواكارییانەی تێدا نەبوو كە خۆپیشاندەران داوایاندەكرد، بۆیە خاڵی زۆری تێدایە بۆ دانوستاندن، چونكە باسی لە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان‌و و دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆكایەتی هەرێمی تێدا نییە".
میرانی وتی: پێویستە ئۆپۆزسیۆن رونیبكاتەوە كە مەبەستی لە حكومەتی تەوافوقی چییە؟.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

