که‌ڵه کاندیدهکی که‌رکووکی ژماره 18 بناسن
01/03/2010, 12:00 (GMT+1)

1. ئه‌و کاندیده "قاره‌مانه‌ی که بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له ناو جه‌ماوه‌ری شاری که‌رکووک ده‌کات، خه‌ڵکی که‌رکووک نیه و خه‌ڵکی گوندی 12 ئیمامی سه‌ر به قه‌زای کفری ناوچه‌ی گه‌رمیانه.
2. ئه‌و "که‌ڵه کاندیده که ئه‌ڵێت له رۆژانی سه‌ختی شۆرشدا له پێشی پێشه‌وه‌دا داکۆکیم کردووه، پێش ئه‌نفاله به‌دناوه‌که یه‌کێک بوو له وانه‌ی که وه‌کو دانشتووی گونده‌کان له گوندی "باوه‌کر" له ناوچه‌ی زه‌نگه‌نه "هارب" بوو و ته‌نها له ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌که‌ی به‌هاری 1991 ه‌وه وه‌کو پێشمه‌رگه ده‌ستبه‌کاربوو.
3. ئه‌و "کاندیده قاره‌مانه" که له شاری که‌رکووک بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌کات، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده گرنگی به خه‌ڵک ئه‌دات و بۆ نوێنه‌رایه‌تیان له به‌غدا خۆی هه‌ڵبژاردووه، با سه‌ردانی ماڵه شه‌هیده‌کانی سه‌ر به حزبه‌که‌ی خۆی بکردایه و له 14/2 ی هه‌موو ساڵێک که یادی شه‌هیدی شیوعیه، ئه‌و ماڵه سه‌ربه‌رزانه‌ی به سهربکردایتهوه.
4. با ئه‌و "کاندیده" تۆزێک باسی ئه‌و بڕوانامه‌یه بکات که به ده‌ستی هێناوه بۆ جه‌ماوه‌ره‌که‌ی.
5. کاندیدی ژماره 18 ی لیستی هاوپه‌یمانی به درێژایی ته‌مه‌نی بێجگه له خۆی و که‌س و کاره‌که‌ی که‌س خۆشی ناوێت و هه‌رده‌م داکۆکی له که‌سانی بووده‌ڵ و ترسنۆک کردووه و نموونه‌شم بۆ ئه‌م ڕاستیه، که‌سێکی باوه‌ڕپێکراوی خۆی و حمایه شه‌خسیه‌که‌ی به ناوی (جمیل عادل فارس) که خه‌ڵکی 12 ئیمامه له سه‌ر دزینی سه‌یاره‌ی هاوڵاتیان جه‌ند جارێک گیراوه و بۆ دواجار له لایه‌ن پۆلیسی کفریه‌وه بڕیاری ده‌سگیرکردنی دراوه و وه‌ک خووی هه‌میشه‌یی خۆی داکۆکی له‌و دزه کرد و بۆ ماوه‌یه‌ک له ماڵه‌که‌ی خۆی له سلێمانی حهشاریداوهو پاشانیش ئێستاشی له گه‌ڵدا بێت هه‌ر سایه‌ق و که‌سی باوه‌ڕپێکراوی ئه‌م کاندیده "خۆشه‌ویسته‌یه".
پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه چۆن که‌سێکی ئاوه‌ها ئه‌توانێت له به‌غدا به نوێنه‌رایه‌تی دانشتووانی که‌رکووک و کوردستان داکۆکیان لێ بکات.
بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تر که‌رکووک غه‌دری لێنه‌کرێته‌وه و مافه‌کانی خه‌ڵکی که‌رکووک بێته‌دی ده‌نگ بده‌ن به که‌سێک که شیاوی نوێنه‌رایه‌تی دانشتووی که‌رکووک و له بنه‌ڕه‌تدا که‌رکووکی بێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

