وەك بینیمان لەشەوى4/5/3/2011 لەدانیشتنى نایاسایى پەرلەمانە حزبیەكەى كوردستان سەبارەت بەكێشەكانى ئەمڕۆى هەرێم چەندین ڕاستى ڕووداوەكانى چەند ڕۆژى لەمەوبەر خرانەڕوو لەلایەن چەند پەرلەمانتارێكى ئۆپۆزیسۆن بەگشتى و بەتایبەتیش لەلایەن پەرلەمانتارى سەربەبزتنەوەى گۆڕان(بەڕێز عبداللە ى مەلانوورى)دوواى ئەوەى لەلایەن سەرۆكى پەرلەمانەوە(د.كومال كەركوكى) كەنە دكتۆرەو نەناویشى كەمالە و نەخەڵكى كەركوكیشە ڕێگەنەدرابەئازادى قسەكانى خۆى بكات و بۆیە ئەمەواى كرد ئەم پەرلەمانتارە توڕەبێت بەشێوەیەك لەبەردەم ڕاى گشتى و لەبەرچاوى سەدان هەزار بینەربەشێوەى ڕاستەوخۆ توانى چەندین وشەى ئاڵتوونى ئاڕاستەى سەرۆكى پەرلەمان بكات وبەدیكتاتۆر و گەندەڵ ناوى هێنا كەبەڕاستى هەرشیاوى وتەى ئاوان و ئەم وتانە پڕبەپێستى ئەوانن. ئەمەش بووەهۆى خۆشحاڵى خەڵكى بەشەرەفى كوردستان بە هەموو چین و توێژەكانیەوە بۆیە ئێمەش دەڵێین دەك دەستت خۆشبێ عبدالله ى مەلانوورى نمونەت هەرزۆربێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست