لەسلێمانی شەلاتی تاڵەبانیمان کەمە , مەمسعود چەقۆکێشمان بۆدەنێرێ؟
24/03/2011, 12:00 (GMT+1)

لەتازەترین نێردراوەکانی مسعودیش بۆ شاری سلێمانی تالەگەڵ شەلاتیەکانی تاڵەبانی ئاوێتەبن چەقۆکێشەکانی ڕەوانەکردوو بەربوونە گیانی خەڵکی خۆپیشاندەری بەردەرکی سەراوچەندین کەسیان بریندارکرد،ئەمە نموونەی حکومەتە دیموکراسیەکەمانە لەسایەی شەلاتیەکانی تاڵەبانی وچەقۆ کێشەکانی مسعود،بنەماڵەی تاڵەبانی شەلاتی ومسعودی چەقۆ کێش ئەمڕۆ لەبری گوێگرتن لەمیللەت وجێبەجێکردنی داواکاریەکانیان بەڵێنی درۆو چەواشەکاری دەدەن ولەژێریشەوە خەریکی پیلاندانانن بۆ تۆڵە کردنەوە لەخەڵکی،تاڵەبانی ومسعود لەبری دادگایی کردنی بکوژەکان شەلاتی وچەقۆکێشیش بەردەدەنە گیانی خەڵکی.ئەمڕۆ خەڵکی وئەنجوومەنی کاتی سەرا دەبێت خۆیان گێل نەکەن وبزانن حکومەتەکەی بەرهەم وخودی بەرهەمیش بەپەرلەمانیشەوە دوودەزگای خزمەتکاری هەردووبنەماڵەی خائینن وبەهیچ شێوەیەك جێگەی متمانەی ئەوەنین کەداواکاریەکانتان جێبەجێبکەن چونکە هەریەکێك لەم بەرپرسانەی حکومەت کۆیلەی هەردووبنەماڵەیەوبەهیچ شێوەیەك ناتوانن لەفەرمانیان دەربچن بۆیە هەموودانوستان وگفتوگۆیەك جگە لەکات بەفیڕۆدان ودرێژ کردنەوەی تەمەنی دەسەڵاتی هەردووبنەماڵە هیچ سوودێکی تر بەمافەڕەواکانتان ناگەیەنێ ،هەرلەسایەی ئەم باروودۆخەشدا زیاتربرەو بەدزی وتاڵانکاریەکانیان دەدەن تەنها ڕێگە بۆ کۆتاییهێنان بەم دزووجەردانە ڕاپەڕینێکە کەدەسەڵاتی شوومی ئەم دووبنەماڵەیە بۆ هەتایی لەکوردستان کۆتایی پێ بهێنێت وووڵاتەکەمان بۆ هەتایی لەشەلاتی وچەقۆکێشەکانیان پاك بکڕێتەوە
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

