که‌نال 4.. نه بای دیوه نه باران
02/02/2010, 12:00 (GMT+1)

وه ناترسن ره‌خنه ئه‌گرن و ئه‌نوسن باش و خراپه‌کان له یه‌کتر جیائه‌که‌نه‌وه ،
وه ئیتر دیاره له‌م دواییه‌دا زیاتر بابه‌ته‌کان یاخود بابلێن ره‌خنه‌کان له‌سه‌ر که‌نال 4 و کۆره‌ك تیڤی بو که نوسه‌ران باسی له خراپی کاردانه‌وه‌ی به‌رنامه‌و گۆرانی و فیلمیان ده‌کرد بۆ نمونه ئه‌و فیلمه ترسناکانه‌ی له هه‌موو ولاتانی دونیا نابێت له خوار ته‌مه‌نی 16 یان 17 سال سه‌یری بکات به‌لام له که‌ناله‌کانی ئێمه پیشانی 7 سالی ئه‌ده‌ن، یان باسیان له شیواندنی گۆرانیه‌کانی کاروان عوسمان ده‌کرد......به‌لام به داخه‌وه ئه‌م دوو که‌ناله دوای ئه‌و هه‌موو ره‌خنه‌یه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بێت به خۆیدا بچێته‌وه یان لیکۆلینه‌وه له‌سه‌ر به‌رنامه‌کانی بکات ، نه‌خێر به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ر دوای ئه‌و هه‌موو ره‌خنه‌یه
وه‌کوو ئه‌وه‌ی نه بای دیبێ نه باران فلیمێکی زۆر له‌وه‌ی پێش‌و ترسناكتر سه‌رله‌ئێواره به رۆژی روناک په‌خش کرد به‌هه‌مان شێوه له‌سه‌ری نوسرابو بۆ 7 سال ،وه یان له کۆره‌ك تیڤی دوو به‌لێ دوو له گۆرانیه‌کانی(کاروان عوسمان)یان به ده‌نگی نازدار و کاروان کامل به سه‌قه‌تی له تۆپ 10 دانراوه هه‌موو سه‌ره سه‌عاتێ پیشانمانی ده‌ده‌ن و ده‌یده‌ن به گوێماندا.. هه‌ر وه‌کو ئه‌وه‌ی ده‌سکه‌ن به چاوماندا و بلێن له داخی ئه‌و که‌سانه‌ی که ره‌خنه‌مان لێ ئه‌گرن.
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

