ئەمشەو حەشەر بوو لە سلێمانى!
28/06/2009, 12:00 (GMT+1)

1. لیستى كوردستانى شەوى رابردوو سەد تەكسى بەكرێ كرتبوو لە شارى سلێمانى، هەر شوفێرێك بڕى 25 هەزار دینار پێدابوو تا بانگەشە بۆ لیستى كوردستانى بكات. زۆرێك لەم شوفێرانە وێنەى بەرهەمى گەندەڵیان هەڵواسیبوو.
2. دەزگاى زانیارى ئاگادارى تاڵەبانیان كردۆتەوە كە لایەنگرو هەوادارانى كۆسرەت دەنگ بە لیستى گۆڕان دەدەن.
3. دەزگاى زانیارى ئاگادارى تاڵەبانیان كردۆتەوە كە زۆرینەى ئەندام و هەودارانى یەكیتى ئامادە نین دەنگ بە مسعود بدەن.
زۆریكیش لە سیاسەتمەداران ئەم ڕێكەوتنەى تاڵەبانى بە تاكتیكى سیاسى دەزانن بۆ لاواز كردنى پێگەى پارتى و تۆلەكردنەوەى تاڵەبانى لە بەرزانى. تاڵەبانى خودى خۆشى باش دەزانێت كە یەكیتى ڕاستەقینە دەنگ بە پارتى و بارزانى نادات.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

