هه‌ژده ڕۆژی ئۆباما و هه‌ژده ساڵی ڕاپه‌ڕین
07/03/2009, 12:00 (GMT+1)

ئه‌گه‌ر بێین کۆی گوته و به‌ڵێنه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان له ماوه‌ی ئه‌و هه‌ژده ساڵه‌دا بخه‌ینه‌وه ڕو،ته‌واو نابێت و لێره‌دا جێی نابێته‌وه، چونکه هیچ سیاسیه‌ک نیه له‌م جیهانه‌دا به قه‌ده‌ر ئه‌وان شاره‌زای هونه‌ری به‌ڵێن و قسه‌ی ڕه‌نگاڵه‌یی بێت،که‌سێکیش نیه له‌م جیهانه‌دا به‌قه‌ده‌ر ئه‌وان سه‌قه‌ت و شکست خوارد‌و بێت له بواری سیاسه‌ت و به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری هاوڵاتیاندا، له ماوه‌ی ئه‌و هه‌ژده ساڵه‌دا، ئه‌وه‌نده‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی پێچه‌وانه‌ی خواستی خه‌ڵکی کوردستان هه‌نگاوی ناوه، به زه‌کاتی ئه‌وه‌ش به ئاراسته‌ی خواست و داواکاریه‌کانی خه‌ڵک هه‌نگاوی نه‌ناوه، ڕاستی ئه‌و بۆچونه‌ش وه‌ک ڕۆژی ڕون دیاره،که ئه‌ویش ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵکه ، که ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته زارهکیهی ئه‌وانه بۆ ماوه‌ی هه‌ژده ساڵه وه‌کو مۆرانه خستویانه‌ته هزر و جه‌سته‌ی سه‌رجه‌م تاکه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان.ده‌بێت خه‌ڵک وشیار بێته‌وه،پرسیار له خۆی بکات، ئایا؟ بۆچی ڕاپه‌ڕینیان کرد،بۆچی له یه‌که‌م هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌ماندا متمانه‌یان دا به‌و دو حزبه؟ بۆچی له‌دوای ڕوخانی ڕژێمی به‌عسه‌وه له‌و دو حزبه بوران و جارێکی دی متمانه‌یان پێدانه‌وه؟ ئه‌گه‌ر خه‌ڵک به‌و لۆژیکه پرسیار له‌خۆی بکات، به ئاسانی وه‌ڵامه‌که‌شیان لای خۆیانه‌وه ده‌ست ده‌که‌وێت و هه‌ر خۆشیان ده‌کارن به‌و وه‌ڵامه ئه‌و ڕه‌وشه‌ی ئێستا به‌رۆکی هه‌موانی گرتوه بیگۆڕن، له شێوه ڕاپه‌ڕینێکی تردا دژی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵ و خۆپه‌رستانه،به‌ڵام ڕاپه‌ڕین له فۆڕمێکی تردا، نه‌ک به هه‌مان شێوه‌ی ڕاپه‌ڕینی ئازاری ساڵی 1991،چونکه هه‌ر ڕاپه‌ڕینێک که ده‌کرێت ده‌بێ پێشتر زه‌مینه‌ی بۆڕهخسابێ، به پێی زه‌مینه‌که‌ش ڕاپه‌ڕین چوارچێوه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت، بۆ بارودۆخی ئێستای کوردستانیش هه‌لێکی له‌بار ڕه‌خساوه بۆ ڕاپه‌ڕینێکی دیکه،ئه‌ویش نزیک بونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیه له کوردستان و ئێراکدا، بۆیه جێی خۆیه‌تی ئه‌مساڵ له یادی ڕاپه‌ڕیندا، خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری کوردستان له به‌رده‌م سندوقه‌کانی ده‌نگداندا،له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای کوردستان ڕابپه‌ڕن و ده‌نگیان پێنه‌ده‌نه‌وه، نه‌وه‌ک وه‌ک هه‌مو ساڵانی دی به نوسراوی سه‌ر دار‌و دیوار و قسه‌و گفته سواوهکهنیان فریو بخۆن و بڵێن یادی ڕاپه‌ڕینمان بۆ کردنه‌وه،پێویسته ئه‌مجاره‌یان خه‌ڵکی کوردستان بۆخۆیان یادی ڕاپه‌ڕین به ڕاپه‌ڕین بکه‌نه‌وه و له‌و ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵ و بێ ئه‌زمونه‌ش سڵنه‌که‌نه‌وه ، به هه‌ڕه‌شه و چاو سورکردنه‌وه و موچه بڕین،چونکه خه‌ڵکی کوردستان ئه‌وه‌یان له بیر نه‌چێت که توانیان ڕژێمێکی دیکتاتۆری وه‌کو به‌عس له ماوه‌یه‌کی که‌مدا له کوردستاندا ڕابماڵن، به دڵنیاییه‌وه زۆر به‌ئاسانی ده‌توانن ئه‌و گه‌نده‌ڵ بازرگانانه‌ی سیاسی له سه‌رکورسی ده‌سه‌ڵات بهێننه خواره‌وه ، ئه‌و موچه‌یه‌ش که خه‌ڵک وه‌ریده‌گرێت له باخه‌ڵی ئه‌وان نایه‌ته ده‌ره‌وه، به‌ڵکو ئه‌گه‌ر ئه‌و گه‌نده‌ڵانه نه‌بن مافی زۆر له‌وه زیاترتان هه‌یه و ئه‌و موچه‌یه‌ش سامانی نیشتمانی خۆتانه ، ده‌بێ هه‌ر بۆ ئێوه و له خزمه‌تی ئێوه‌دابێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

