لە دوای مردنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، مەڵین ئەمەش کۆچی ناوادە بوو!
16/06/2011, 12:00 (GMT+1)

کوردستان ئێستا لە ئاستی ڕزگاریدایە واتە تا ڕادەیەکی باش هەرێمێکی بە ناو سەربەخۆ باسی لێوە دەکرێت ئیترنازانم ئەم سەربەخۆییە تا کەی دەمێنێتەوە؟هەرچەندە ئەم ئازادییە وەک هەرێمێک لە سەربەخۆیی دێتە ئەژمار،بەڵام ناشتوانین دڵنیا بین بەتەواوی ئاخۆ هیچ مەترسییەک لە سەرئەم هەرێمە نەماوە یان نا؟ تەنها دەتوانین بڵێن ئەم ئازادییە زادەی هەلومەرجێک بووکە زۆرباسمان لە سەری نووسیوە لە ڕوپەڕی ڕۆژنامەکاندا هەلومەرجێک بوو بەهۆی هەڵە چەوتەکانی دیکتاتۆرەکانی ناوچەکەو بوونی ئارەزوی دەوڵەتانی زلهێز بە پلەی یەکەم لە هێنانی گۆڕانکاری بۆ ناوچەکەو دەست گرتن بە سەر سیاسەتو ئابوریو دەستەمۆکردنی دیکتاتۆرە نوێیەکانی دوای دیکتاتۆر! ئەمەش هەر بۆ بەرژەوەندی خۆیان ئەگەریش کرا جارجار ئاوڕدانەوەیەکی هێواش بۆ بەرژەوەندییەکانی خەڵکی سیڤیل هەرچەندە زۆر کورتو بێ سوود دەبن ئەو هاوکاریانە.
سیاسەتی ئەندامانی باڵادەستی یەکێتی سەرەڕای بوونی سەدان هەڵەی ناشیاو لە بوارەکانی کارگێڕی نەتەوەیی ئابووری بازرگانیو پەروەردەو هەر بوارێکی ترکە باس نەکراون لە ئاستی هەمان تاواندا ئەژماری بۆ دەکرێت کە پێش ڕزگاربوونی کوردستان بە مەرام سوێندیان بە گۆڕی هەڤالە شەهیدەکانیان دەخواردو ئێستاش مەگەرلە بۆنەکاندا تەنها بۆ مکیاجی دەمووچاوی سیاسیان یان بۆ ڕاکێشانی ڕای جەماوەر باس لە جەربەزەیی هاوەڵانیان بکەن! چی ئەوانەی فیدابوونو چی ئەوانەی بە هۆی لە دەست دانی ئەندامێکی لەشیان لە ماڵدا بە دەست ئازارو یادگارەکانی ڕابردویانەوە دەناڵێنن، کە خۆیان لە پێناوی ئامانجێکدا قوربانی کرد نەخشەدانەرانی ئەوئامانجە لە شاخەوە بۆ شار ١٨٠پلە بە ئاراستەی بێ وەفایی بایانداو بوون بە دنگی دەسڵاتێک باکیان بە داهاتوی خراپی ووڵاتوو،پەککەوتەیی خەبات کارانی فیداکارودەست کورتوو کەم دەرامەتوو، بڵاو بوونەوەی هەلی بێکاریو دەموو چاوی زەرد هەڵپڕسکاوەی منداڵانی خوارهەژدە ساڵی جادەو کۆڵانەکان نەماوە، کە بۆ بژێوی ژیان بەرەو ئاسۆیەک هەنگاو دەنێن ئەوەندە دوورە لە کۆتاییدا بە باوەشێک ئاواتەوە لە نیوەی گەشتەکانیاندا بە نا ئومێدی سەر دەنێنەوە!ئەم هەموو ئامۆژگاریانەی کە دەکرێت لە بری ئەوەی شایستەی ئافەرین بێت کە چی بە پێجەوانە مامەڵەی لە گەڵدا دەکرێتو نووسەرانو ڕاوێژکارانی خۆبەخش لە هەرکاتێک کە بخوازن بە ئاژاوە گێڕو دژە نەتەوە ناودەبەنوڕەوانەی کونجی بەندیخانەکانیان دەکەن یان بۆ هەتایی مەرگێکی ناوادەی پێ ڕەوا دەبینن!
هیچ کەسێک ئەگەر تەمەنیشی لە سەروی سەد ساڵەوە بێت مەگەر بۆ دڵدانەوەی خۆی ئەگینا ڕازی بە مەرگ نابێت ئەمەش سرووشتیەو هەمووکەسێک دەبێت بمرێت بەڵام مەرگێک کە نەمری پێوە دیار بێت نەک وەک مەرگێک کە سەرتاپای جەستەی یەکێتی نیشتیمانی تەنیوەو، بواری ئەوەی نەداوە وەک نەمر بەرەو دوا مەنزڵ بروات،ئەمەش هەر بە هۆی ئەو لە خۆ بایی بوونەی کە ئەندامانی دەست ڕۆیشتوو یەکێتیان تێ ئاڵاندوو نەیان هێشت مەرگ بوارێک بۆ نەمری ئەو حیزبە بهێڵێتەوە کە ناوی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

