ئیتر پێشمه‌رگه ی مه‌لایی به شاهید ده‌گیرێت!
01/04/2009, 12:00 (GMT+1)

له‌ماوه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی که هه‌بو بۆیه‌کگرتنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ، له له‌شکردا پێشمه‌رگه‌کانی مه‌لایی شه‌ورۆژ له خوادا ده‌پارانه‌وه که ئه‌م وه‌زاره‌ته یه‌ک بگرێته‌وه‌و له قه‌یرانی بێ پاره‌یی رزگاریان ببێت و چی دیکه ساحێب خانوه‌که‌یان لێ رازیبێت ، به‌لام تائێستا خودا هاتوه به‌هانایانه‌وه‌و دوعا‌و نزاکانیانی لێ قبوڵ کردوه.
چونکه شه‌یتان گوێی که‌ربێت هه‌ر وه‌زیرێک له ناومهلاییدا ئه‌و پۆسته‌ی وه‌ر گرتبێت جه‌نابی نێچیر گوێی راکێشاون و پێی گوتون له‌سه‌ر موچه‌ی پێشمه‌رگه نابێ پخ له ره‌شید تاهری گه‌وره دزی من بکه‌ن ، بۆیه وه‌زیره یه‌ک له دوای یه‌که‌کان به‌زه‌عیم عه‌لیشه‌وه نه‌یتوانیوه کاسه‌ی ره‌شید تاهیری دارایی گڵاو بکات، هه‌رچه‌نده پێشمه‌رگه پیی وابو به‌هاتنی زه‌عیم عه‌لی ره‌نگه موچه‌کانمان له کات و ساتی خۆیدا پێ بدرێ به‌و حوکمه‌ی زه‌عیم ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیه به‌ڵام رچاوی ئه‌وه‌یان نه‌کردبو که زعیم شه‌قی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ی له قون که‌وتوه و نامقوڵی ده‌کات هه‌ناسه هه‌ڵبێنێت ئێستاش خوا خێری ئازایی و چاونه‌ترسی پێشمه‌رگه‌کانی جه‌لالی بنوسێ که له‌مه به‌دواوه هه‌مو سه‌ره مانگێک ده‌بین به خاوه‌نی موچه‌ی خۆمان وچی دیکه نه‌له‌گه‌ڵ ساحێب خان‌و به‌شه‌ر دێین و نه خۆشمان له دوکاندار ده‌شارینه‌وه و له‌مه‌به‌دواش به‌شاهید وهردهگیرێین ، جونکه تائێستا پێشمه‌رگه‌ی مه‌لایی نه‌ک ره‌سیدی نه‌بوه به‌ڵکو بهشاهیدیش نهدهگیراین. خوا خێرتان بنوسێ پێشمه‌رگه‌کانی جه‌لالی.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

