پێ ده‌چێت گۆڕان و کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو خاوه‌نی یه‌ک ده‌نگ نه‌بن له هه‌ولێر و بادینان... هه‌ولێر بۆ خۆپيشاندان ناکات؟
09/04/2011, 12:00 (GMT+1)

ئه‌ويش ئه‌وه‌یه که هه‌ولێر فه‌رهاد پیرباڵ گوته‌نی نایه‌وێت وه‌ک سلێمانی ماڵی خۆی وێران کات
هه‌رچۆنێك بێت ئه‌و وه‌ڵامانه‌ی پارتی کافی نییه و هێشتا خه‌ڵکانێکی زۆر ئه‌م پرسیاره ده‌که‌ن و به دوای وه‌ڵامێکی ته‌واودا ده‌گه‌ڕێن
من ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه‌م هه‌یه و هیوادارم هه‌ڵه‌بم
پێ ده‌چێت هه‌رسێ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن خاوه‌نی 200 یان 300 که‌سێك نه‌بن له هه‌ولێر و بادیناندا ئه‌گینا ئه‌گه‌ر ئه‌وان خاوه‌نی ده‌نگن
مانای چییه له سوریاکه‌ی به‌شار ئه‌سه‌دی پڕ ئه‌من و موخابه‌رات و ئه‌رده‌نی مه‌شق پێکراو له‌سه‌ر ده‌ستی مۆساد و سی ئای ئه‌ی خۆپیشاندان لێره و له‌وێ ده‌کرێت به‌ڵام
ئه‌م هه‌ولێره بوه به قه‌ڵای باستێل و چۆله‌که‌ش توانای ده‌رچونی نییه تیایدا
به‌ر له‌وه‌ی داوای خۆپیشاندان بکه‌م حه‌ز ده‌که‌م خه‌ڵکه ئاشتی خواز و هێمن و له‌سه‌رخۆکه‌ی هه‌ولێر دڵنیابکه‌مه‌وه ئه‌گه‌ر ئاشتی و ئارامی هه‌ولێر به‌وه ده‌پارێزرێت که خۆپیشاندان
ڕوونه‌دات ئه‌وا خودایه من هه‌ڵه بم و خه‌ڵکی هه‌ولێر به حه‌ق حه‌زیان له خۆپیشاندان نه‌بێت
به‌ڵام ڕاستیه‌ک هه‌یه ئه‌گه‌ر ڕوونه‌دانی خۆپیشاندان له هه‌ولێر ده‌سکه‌وت و سه‌رکه‌وتنێك بێت بۆ توند و تۆڵی و سیاسه‌ت بازی ئه‌من و موخابه‌راته‌که‌ی پارتی که پشتی ئه‌من و موخابه‌راتی سوریشی شکاندوه
ئه‌وا سه‌د ئه‌وه‌نده داوه‌شینه بۆ ئۆپۆزسیۆنێك که پێده‌چێت له ژێره‌وه له‌گه‌ڵ یه‌کێتی و پارتی ڕێک که‌وتبن و ئه‌وانیش خۆیان بپارێزن له هاندانی لایه‌نگر و ده‌نگده‌ره‌کانیان
له هه‌ولێر و بادینان
وه‌ک وتم من زۆرم دڵته‌نگ بوم که شه‌قامه‌کانی سلێمانی و که‌لار و هه‌ڵه‌بجه و چه‌مچه‌ماڵ به خوێن سووربون و لاوانی کورد کوژران
خۆزگه وه‌ک وڵاتانی ئه‌وروپای شه‌رقی و وڵاته ئه‌وروپیه‌کان کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی به شه‌قام و ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاته‌وه ئه‌وه‌نده عه‌قڵی له مێشک‌دا ده‌بوو وه چاوی له‌وان ده‌کرد
که ساڵ نییه ، بگره مانگ نییه
له‌و وڵاتانه حکومه‌ت هه‌ڵنه‌وه‌شێته‌وه و حکومه‌تی تازه پێك نه‌یه‌ت
نازانم بۆ ئاوا حکومه‌تی کوردی که هێشتا شه‌رعیه‌تی نێوده‌وڵتیشی وه‌رنه‌گرتوه ئاوا بۆته شه‌یتان و له بانی که‌ل نایه‌ته خوارێ
ته‌نها ویستم دیسانه‌وه ئه‌و پرسیاره بوروژێنم هه‌ولێر بۆ خۆپیشاندان ناکات؟
تۆ بڵێی له‌و شاره‌دا ڕێکخستنه نهێنیه‌کانی گۆڕان و یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵ به ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانیانه‌وه که له هه‌ولێر داده‌نیشن توانای ڕێکخستنی خۆپیشاندانێکی به مۆڵه‌ت وه یان
بێ مۆڵه‌تیان نه‌بێت؟
به بڕوای من ئه‌گه‌ر ئه‌و سێ لایه‌نه له هه‌ولێر خۆپیشاندانێك بکه‌ن
که ئاواته‌خوازم وه‌ک فه‌رهاد پیرباڵ ده‌ڵێت ئاشتی خوازانه بێت و ماڵی هه‌ولێریه‌کان وێران نه‌کات
ئه‌وا پاره‌یه‌ک و کاتێکی زۆرمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه که ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن له ڕاگه‌یاندنه بێ‌شومار و به‌یاننامه هه‌ڕه‌شه ئامێزه‌کانیاندا سه‌رفی ده‌که‌ن
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

