لیستی کوردستانی یان لیستی گه‌نده‌ڵستانی..
25/06/2009, 12:00 (GMT+1)

زۆر زۆر شه‌رمه بۆ ده‌سه‌ڵاتی کوردی دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه حوکمڕانی یه یاسا به‌رقه‌رار نه‌بێت له کوردستان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان په‌نا ببرێته‌وه بۆ دادگای باڵای بغداد، ئه‌وه‌تا نمونه‌ی کێشه‌ی حزبی زه‌حمه‌تکێشان و کێشه‌ی لیستی هیوا. نازانم ئه‌م دوو حیزبه چۆن ئه‌توانن و ڕوویان دێت بانگه‌شه بۆ خۆیان بکه‌ن له کاتێک دا تاکو ئێستا پاره‌ی بوودجه‌ی ئه‌و میلله‌ته داماوه وه‌کو برا به‌ش ئه‌که‌ن له نێوان دوو بنه‌ماڵه‌دا که‌س نازانێ ئه‌و پاره چی لێ دێت و بۆ کوێ ئه‌برێ. ده به‌سه خۆتان شه‌رم بکه‌ن و واز بهێنن گه‌ر منه‌تی کوردایه‌تی و شۆڕش و خه‌باتکردنیش ئه‌ده‌ن به چاوماندا ئه‌وا ماوه‌ی 18 ساڵه ئه‌خۆن و ئه‌دزن به‌سه تێرتان نه‌خوارد دڵنیام ته‌ئمینی ژیانی خۆتان و حه‌وت پشتی دوای خۆشتان کردووه. لێ گه‌ڕێن با جیتر ناشرین نه‌بێت ئه‌و ئه‌زموونه‌ی کوردستان به‌ده‌ست ئێوه‌وه، حوکمه‌تی هه‌رێمی کوردستانتان کرده حوکمه‌تی هه‌رێمی گه‌نده‌ڵستان، په‌رله‌مانتان کرده په‌رله‌مانی په‌رله‌مانتاره خه‌وتووه‌کان، ده‌ستوورێکی کاڵ و کرچ و ناتهواوتان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆتان به ئه‌مری مه‌کته‌بی سیاسیتان له په‌رله‌مانی ماوه به‌سه‌رچوو و بێ شه‌رعیه‌تدا پهسهندپێ کرد. لێ گه‌ڕێن با له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌نگی جیاواز ڕه‌نگی جیاواز و بیری جیاواز هه‌بێت، ئێوه‌مان بینی ئه‌زانین کێن و چیتان پێ یه و چیتان پێ ئه‌کرێ بۆ خزمه‌تی میلله‌ت.
ئێوه‌ش خه‌ڵکی کوردستان تکایه چاوکراوه بن و ڕاستگۆیانه و به ویژدانه‌وه بڕیار بده‌ن کێ هه‌ڵئه‌بژێرن و ده‌نگ به کێ ئه‌ده‌ن به درۆی باق و بریقی پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م دوو حیزبه‌ی بنه‌ماڵه‌یه هه‌ڵمه‌خه‌ڵه‌تێن له بیرتان نه‌جێت ژیانی پڕ مه‌ینه‌تی و برسێتی 18 ساڵی ڕابردوو، وه ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و دز و نادادپه‌روه‌ر و بێ ئازادی ئه‌م دوو حیزبه کۆتایی پێ بێنن، چونکه ڕوون و ئاشکرایه لای هه‌مووان بوونی ئه‌م دوو ده‌سه‌ڵاته ناعادله ته‌نها گه‌نده‌ڵی و دزینی داهات و بوودجه‌ی هه‌رێمی کوردستانه و به‌س هیچیان پێ نی یه بۆ خزمه‌تکردنی خه‌ڵکی کوردستان.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

