دەست تێوەردانى حیزب لەدادگا
18/05/2009, 12:00 (GMT+1)

من لێرەوە دەپرسم لەحكومەتى هەرێم وكاك كۆسرەت بەتایبەتى حاكم هیمداد كەئەڵێ مقدم فەرهاد خزمى منە بۆیەلەدۆسیەكەى ناپێچمەوە !! لەكۆیە مقدم فەرهاد منداڵێكى هەرزەكارى بەتۆمەتى دزى كردن دەستگیر كردبوو دواى ماوەیەك كەبۆیان دەركەوت كەمنداڵەكە بێتاوانەو دز نەبووە ئازاد كرا . ئەومنداڵە دەگێڕێتەوە (كە مقدم فەرهادو چەند ئەفسەرێك مۆلیدەى كارەبایان پێدەكرد بۆ ئەوەى لەكاتى ئەشكەنجەدانم ئەگەر هاوار بكەم كەس گوێى لەهاوارەكەم نەبێ وە دەڵێ بەسۆندە لەژێر پێیان دەدام وئاوى ساردیان پێدادەكردم وبتڵیان پێهەڵدەگرتم !!) هەروەها منداڵەكە دەڵێ (دەرمانى بێ هۆشیان دەدامێ وكارى سێكسیان لەگەڵ دەكردم) . ئەبێ مقدم فەرهاد چەند منداڵى ترى بەم شێوەیە ئازار دابێ وئەم كارە نامرۆڤانەى لەگەڵدا كردبن ؟؟؟!!!! لەوانەیە زۆربەیان لەبەر شەرەف بردنیان نەتوانن باسى بكەن ! بۆیە من لەكاك كۆسرەت دەپرسم بۆ مقدم فەرهادو ئەوچەند ئەفسەرە نادەى بەدادگا تاكو بەسزاى خۆیان بگەن لەكاتێكدا لەزۆربەى میدیاكانمان باس لەمافى مرۆڤ ومافى منداڵ دەكەن ئایا ئەم باسانە هەموو قسەو باسى بریقەدارنین ؟خەڵكى پێ چەواشەدەكەن ! ئاخۆ مافى مرۆڤ لەكوێ خەوتبێ !! ئەى مافى منداڵان ومنداڵپارێزى بۆ بێدەنگن لەم كارانەى كە دەرهەق بە منداڵى بێتاوان دەكرێ
خۆ کوڕانی مهلامستهفای خیانهتکاریش زۆر له پیاوهکانی جهلال و کۆسرهت کاری دژی مرۆڤایهتیان کردووه و دادگاش هیج رۆڵی نهدیوه ئهویش دیاره حزب و بنهماڵه لهسهرووی ههموو شتێکهوهیه !.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

