گەندەڵی چەند بەرپرسێكی كوردی (حزبی و حكومی) لەسنووری پارێزگای كەركووك
10/01/2010, 12:00 (GMT+1)

زانیاریەكان
*شەوانە لە نەوتی مەنتوجاتی كەركووك تەنكەرێكی گەورەی 36 هەزار لیتری لەلایەن (نەجات حەسەن) بەرپرسی لقی 3 پارتی دیموكراتی كوردستانەوە لە كەركووك دەفرۆشرێت، جێبەجێكردنی ئەو كارەش سپێردراوە بە (مقدەم نیزام) ناوێك كە شوفێری (نەجات حەسەن)ەو لە رێگەی ناوبراوەوە نەوتەكە دەگوازرێتەوە بۆ هەولێرو دەفرۆشرێتە (یونس حەمە عەلی) و (میرزا كۆیی) كە لەسەر رێگای هەولێر كەس نەزان، تەنیشت نەخۆشخانەی رزگاری بەنزینخانەیان هەیە و ئەو نەوتە لەوێ ساغ دەكرێتەوە..

*عەمید سەرحەد قادر، یەكێكیترە لەو بەرپرسانەی كە پۆستەكەی حكومیەو بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاو ناحییەكانی كەركووكە و لەچەندین كردەی گەندەڵی و پێشێلكاری دەستی هەیە.. لەوانە...
1...بەپێی چەندین سەرچاوەی نزیك لە عەمید سەرحەد، ناوبراو بە بەردانی تیرۆریست و تاوانباران لە بەرانبەر بڕە پارەیەكی زۆر تۆمەتبار دەكەن..
2..عەقید دانیاڵ كە بەڕێوەبەری پۆلیسی (سەر گەڕانە) و بەرپرسێكی بەرێوەبەرایەتیەكەی عەمید سەرحەدە، شەوانە چەندین تەنكەر نەوت بە رێگەی قاچاغ و نا یاسایی لە كێڵگەی نەوتی سەرگەڕان دەفرۆشێت و داهاتەكەشی دەگەڕێنێتەوە بۆ عەمید سەرحەد و سەهمی خۆیشی لەو داهاتەدا هەیە.
3.. مقدم فاروق بەڕێوەبەری بنكەی پۆلیسی(كەڵهوڕ) لەچەندین جێگای سنوری بنكەكەیدا گومرگ بەشێوەی نا یاسایی دادەنێت و هەروەها بەپێی زانیاریە باوەڕپێكراوەكان كە لە پاسەوانەكانی خۆی وەرگیراوون چەندین جاریش خەڵكانی تاوانبارو تیرۆریستی بە پارە بەرداوەو كۆی ئەمانەشی بە ئاگاداری و شەریكایەتی (عەمید سەرحەد) كردووە و دەكات..
4عەقید عەبدووڵا، بەرپرسی شوعبەی سەگ، لە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی قەزاو ناحییەكانی كەركووك، لە رێگەی فرۆشتنی ئەو (سەگ)انەوە كە پێیان دەوترێت سەگی پۆلیسی و راهێنراوون بۆ ئاشكراكردنی ماددەی هۆشبەرو تەقینەوە، هەزاران دۆلاری ئەمریكی بۆ عەمید سەرحەد گەڕاندووەتەوە، پاشان وەسڵی لەناوچوون و مردن بۆ سەگەكان دەكات لە بەرێوەبەرایەتی و بەو هۆیەوە كردەی فرۆشتنی سەگەكان پەردە پۆش دەكرێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

