کێ بە دڵی دەسەڵاتە ، گیرفانی پڕ لە خەڵاتە
23/07/2011, 12:00 (GMT+1)

حکومەتێکی کارتۆنی و دەسەڵاتێکی خۆسەپێن ئەم فەزاحەتەی خولقاندوە ، لەهەمان کاتیشدا خۆیان لە بەرگی دیموکراسی خواز و نیشتمان پەروەدا نیشان ئەدەن ، بانگەشەی ئازادی ڕادەربڕین ئەکەن لە کاتێکا خودی ئەم دوو پارتە دەسەڵاتدارە خۆیان بونەتە ڤایرۆسی دوونیای ئازادی ، و بوون بە مۆتەکە و لە خەویشدا واز ناهێنن
بەڵگەیەکی زیندوو باس ئەکەم لەسەر دڕندەگەری دەسەڵات بەرامبەر بە نوسەران ڕۆشنبیران ئازادی خوازان ، ڕێبین هەردی کەسایەتیەکی ناودار و نوسەر و ڕۆشنبیرێکی لێهاتووی گەلەکەمانە ، تەنها لەبەر ئەوەی وەک ڕۆشنبیرێک وتاری دا و لەگەڵ ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی بەشخوراوی کوردستان بوو ، دەستگیر کرا ، دارکاری کرا زیندانی کرا ، هەموو کەسێک ئەم نوسەرە ئەناسێت کە هەمیشە لە ڕێگەی نوسینەوە خزمەتی کردوە ، یان مامۆستاکانی سەر میمبەر کە تەنها لەبەر ئەوەی وتاری هەینیان ئەبردە سەرای ئازادی و وتاریان ئەدا ، ئەمری گرتنیان بۆ دەر ئەچوو بە تێکدەر و تیرۆریست ناو ئەبران ! لەکاتێکا خودی ئەو کەسایەتیانە دوونیایەکن لە مەعریفە ، پرسیار ئەوەیە ئایا " لای دەسەڵات ئەمە پێشێل کاری و دەمکوتت کردن نیە ئەی چیە ؟
جگە لەمانە دەیان شەهیدی قەڵەممان هەیە ، بۆچی شەهید کران ؟ ئەمە پرسیاریکە و هەمیشە ئەیدەین بە گوێی دەسەڵاتدا بۆ ئەوەی دڕندەی خۆیان بیر بکەوێتەوە ، چونکە سەرباری ئەمانەش ئەوان خۆیان بە فریاد رەس ئەزانن
بەرپەرسێک هەیە لەناو ئەو دوو حیزبەی دەسەڵاتدا کە تێوە نەگلابێت بە گەندەڵی ؟؟؟ ئەمە پرسیارێکە و لە خوارەوە بۆ سەرەوەی ئەو دوو حیزبەی ئەکەم ، دڵنیاشم تا قیامەت وەڵامیان پێ نیە ، چونکە تەمەنێکە ئەم دوو حیزبە کۆمەڵگا ئەبەن بەرەو فەسادی ئیداری ئەخلاقی سیاسی .
[email protected]
سوید
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

