ئه‌گه‌ر خۆپیشانده‌ران خه‌وارج بن ئه‌وا مه‌لا به‌شیریش زه‌ندیقه
08/03/2011, 12:00 (GMT+1)

ئه‌م مرۆڤه هه‌ر له ڕۆژی په‌یدابوونیه‌وه وه‌کو مارێکی ژه‌هراوی هه‌ر کاتێك بۆی رێك که‌وتبێت هێرشی کردۆته سه‌ر سیمبول و که‌لتوری گه‌له‌که‌مان ، لێره و له‌وێش هه‌ندێ جار ڕه‌خنه‌ی له حکومه‌ت گرتووه تاکو کڵاو بۆ خه‌لك بدورێت و وایان نیشان بدات که ئه‌و دژی گه‌نده‌ڵیه به‌ڵام له هه‌مان کاتدا له‌م نێوه‌نده‌دا ئامانجی له که‌دارکردنی که‌لتورو جوانیه‌کانی میلله‌تی کورد بووه .
مه‌لا به‌شیر رێك چه‌ند ساڵێك دوای ڕاپه‌ڕینی مه‌زنی 1991 وه‌ك به‌کتریایه‌کی کوشنده له لایه‌ن تورکیاوه بۆ کوردستان ڕه‌وانه‌کرا تاکو به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ئامانجی تورکه فاشیسته‌کان له کوردستان بپێکێت . شایانی باسه مه‌لا به‌شیر تا ئێستاش به‌رده‌وام سه‌ردانی ئه‌سته‌نبوڵ ده‌کات که‌س ناپرسێ بۆچی ؟ به چ مه‌به‌ستێك ؟؟ که‌س ناپرسێ ئه‌م په‌رله‌مانتاره‌ی لیستی کوردستانی ئاخۆ ده‌بێ چی بکات له ئه‌سته‌نبوڵ ؟؟
ئه‌م مرۆڤه تورکیه که له لایه‌ن میتی تورکیه‌وه هاوکاری و ئاڕاسته ده‌کرێت له ناو په‌ڕله‌مانی کورد یاسا داده‌نێت و سه‌ره‌نجام له سه‌ر خاکی خۆمان به خه‌وارجمان له قه‌له‌م ده‌دات ڕه‌نگه دوای ماوه‌یه‌کی تر فتوای کوشتنیشمان بدات ئه‌گه‌ر بۆی بلوێ .
ده‌مه‌وێ له‌م نوسینه‌دا نازناوی زه‌ندیقی پێ ببه‌خشتم ، زه‌ندیق که‌سێکی نامۆ یاخود بێگانه‌یه له ناو کۆمه‌لگایه‌ك یاخود له ناو نه‌ته‌وه‌یه‌کی جیا له نه‌ته‌وه‌ی خۆی سه‌رهه‌ڵده‌دات و مه‌به‌ست و ئامانجی تایبه‌تی خۆی هه‌یه هه‌ر کاتێ بۆی گونجا ئامانجه‌که‌ی په‌یڕه‌و ده‌کات یاخود ئاشکرای ده‌کات . ئه‌م مه‌لا به‌شیره‌ش هه‌ر کاتێك بۆی گونجا بێت گورزێکی وه‌شاندووه به ڕووی کۆمه‌ڵانی خه‌لکی کوردستان
جا بۆیه له‌م نوسینه تکا له هه‌موو نوسه‌ران و رۆشنبیران ده‌که‌م ئیتر ناو له‌م زاته بنێن مه‌لا به‌شیر زه‌ندیق ..
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

