حکومه‌تی وێران
05/07/2010, 12:00 (GMT+1)

ئێوه‌ی گه‌نده‌ڵ هه‌موو جار ده‌ڵێن که گوایه ئێوه هاتونه‌ته سه‌ر وڵاتێکی کاول و وێران، وه‌رن با بزانین وایه، با بپرسین له ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ بزانین ئێره وێران بوو یان ئه‌ڵمانیای دوای جه‌نگی جیهانی دووهه‌م؟ ئه‌ڵمانیایه‌ک که دار و په‌ردووی به‌سه‌ر یه‌که‌وه نه‌ما بوو، ته‌واو ته‌واو وێران، نه ئاو نه کاره‌با، نه رێگا و بان نه پاره و بودجه و نه کار و کارخانه، ژێرخانێکی ئابوری ژێر سفر، بپرسن لێیان بزانن به چه‌ن کرایه‌وه به پێشکه‌وتوترین وڵات؟ دوای چه‌ند به ته‌واوی هه‌ستایه‌وه بێ نه‌وت و بێ یارمه‌تی و بی هیچ شتێك...!! ته‌نانه‌ت دوای ته‌نها 9 ساڵ له جه‌نگ توانیان جامی جیهانی به‌رنه‌وه ئینجا بزانن چۆن چۆنی گرنگیان به هه‌موو بوارێک و لایه‌نێکی ژیان داوه که دوای ئه‌و کاول کاریه بتوانی له وه‌رزشیشدا ئه‌وه‌نده پێش بکه‌ویته‌وه و له هه‌موو جیهان باشتر بیت...!!!! ئێره کوا ئه‌وه‌نده وێران بوه تا ئه‌م قهوانهمان هێنده بۆ لێ بده‌نه‌وه؟ دیاره مه‌به‌ستم شاره‌کانه زیاتر، که له زۆر رووه‌وه زۆر له ئێشتا باشتر بوو، وه‌کوو شه‌قام و ڕێگاکان و کاره‌با و ئاو و خزمه‌تی شاره‌وانی و پاك و خاوێنی شار.........چه‌ندین بواریی تر، کاکی برا هه‌تا ئێستاش ئه‌و چه‌ند کارگه که‌مانه‌ی هه‌یه هی ئه‌و سه‌رده‌مه‌یه ئیتر وێرانیی چی باس ده‌که‌ن....!!! نه‌خێر هیچ وێران نه‌بوو به‌ڵکوو مێشکه بۆگه‌نه‌کانی ئێوه وێرانه، ئێوه هه‌ر یه‌که‌تان ده‌یان گرێی ده‌روونی هه‌یه بۆیه هه‌ر خێرا که‌وتنه دزین و پاره کۆ کردنه‌وه، که‌ستان خه‌می وڵاتان نیه هه‌ر هه‌مووتان درۆ ده‌که‌ن، ناخی ئێوه وێرانه نه‌ک وڵات، ئێوه هێنده نابووت و هیچ له‌باره نه‌بوون که ته‌نانه‌ت هێنده‌ی وڵاتێکی وه‌کوو لوبنانیشتان پێ نه‌کرا له رووی ئاوه‌دانی و جوانی شار و گه‌شت و گوزار و ڕیگاو بان سه‌وزایی و پاک و خاوێنی، ئه‌و لوبنانه‌ی شه‌ری ناوخۆ به ته‌واوی وێرانی کردبوو، برۆن بیبینن بزانن به بودجه‌یه‌کی که‌مه‌وه چۆن ئاوه‌دان کراوه‌ته‌وه و چۆن بۆته پێگه‌یه‌کی گه‌شت و گوزاری زۆر گرنگ له هه‌موو ناوچه‌که‌دا. که‌واته هه‌موو تاوان و خه‌تایه‌ک، ئێوه‌ن، خوا له ئێمه‌تان بسێنێت، ئه‌و میله‌ته‌ش ڕووی ڕه‌ش بێت که ده‌نگتان پێ ده‌دات و هه‌ڵتان ده‌بژێرێته‌وه، ئاخر له هه‌موو جیهاندا میله‌ت هه‌یه به‌به‌ر چاویه‌وه نه‌وت و پاره و پولی بدزرێت و خۆی لێ که‌ڕ بکات و ده‌نگی بداته‌وه ئه‌و حزبه جوانانه....!!!
ئۆپۆزسێۆن و په‌رله‌مانتارانی گۆڕانیش نازانم خه‌ریکی چین بۆ نقه‌یان لێ بڕاوه؟ بۆ قسه ناکه‌ن؟ بۆ ناپرسن بڵێن حکومه‌تی گه‌نده‌ڵ کوا ئیش و کارت چی ده‌که‌یت و پرۆژه‌ت کوا، بۆ ناپرسن بڵێن حکومه‌ت و ئیداره که‌ی وایه و چۆن وا ده‌بێت!!
میدیای ئازاد بۆ ئه‌م هه‌موو که‌م کوریانه ناقۆزنه‌وه و باسی لێوه ناکه‌ن دوای ئه‌و هه‌موو که‌م کوڕیه ناکه‌ون، خۆ وه‌کوو بابه‌ت بۆ خۆتان باشه و گۆڤار و رۆژنامه‌کانتان بێ بابه‌ت نابێت، ئه‌ی نابێت دهورێكتان هه‌بێت له چاک کردنی ئه‌م بار و دۆخه چه‌ق به‌ستووه‌دا؟! ده‌بێت له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌کی نا ته‌واو هێنده بڕۆن هه‌تا ته‌واو ده‌بێت، ده‌بێت بپرسن ده‌یان و سه‌دان جار ئه‌ی حکومه‌تی گه‌نده‌ڵ خه‌ریکی چیت؟ هاوار که‌ن، ئه‌ی میله‌تی نه‌فام و گهندڵستان هۆشتان بێته‌وه به‌ر، به‌سیه‌تی خه‌و و بێ ئاگایی، تا که‌ی قسه ناکه‌ن، تا که‌ی بێ ده‌نگ ده‌بن..............................
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

