كۆسرەت ڕەسوڵ لەكوێیى بۆ نامرى ، جوندیانى سەركردایەتی دەردەكا !!
28/04/2009, 12:00 (GMT+1)

بۆبیرخستنەوەى هەموو لایەك سەیرى ئەم سوكایەتى كردنانە بكەن كەبەئاشكرا بەكۆسرەت كراوە لەو ماوەیەدا ...
هەموومان دیمان كاتێك هەڤاڵانى ڕەگ مەردانە خۆیان ڕاگەیاند و هەڵوێستى جوامێرانەى خۆیان نواند تاڵًەبانى بەپەلە گەڕایەوە سلێمانى بەڵام دیمان بۆ ئەوەى كۆسرەت نەوەك هەر نەگەڕایەوە ئیهمالیشى كرد ، ئەوە بوو كۆسرەت خۆى چوو بۆ بەغدا و پارەكەى وەرگرت و دۆخەكە ئاسایى بویەوە ..
لەكۆبوونەوە خەڵك بەزۆر كۆكراوە هاوشێوە بەعسیەكەى تەلارى هونەریش دیمان كاتێك كۆسرەت ڕەسوڵ هەستا قسەى كرد و ملى بادا و خۆى سووڕٍاند چوون دەیان گەنجى ئامادەبوو ((كەووتیان دوایى دەركەوتووە بەپیلانى بەرنامە داڕێژراوبووە لەلایەن بەرزانى ئەحمەد كوردەوە)) یەك بەهۆڵەكە هاواریان ئەكرد و ئەیان ووت ... جیاوازە .. جیاوازە .. جیاوازە ... كەئەمە كۆسرەتى ئەوەنە پەست كرد ناچارى كرد زوو كۆتایى بەوتارەكەى بێنێ ..
لەوەش سەیرتر ئەوەتا تاڵەبانى و بەرهەم ساڵح لەبەغداى عەرەبى خەریكى خزمەتكردنى عەرەب و بێگانەن ، بەپێیى پرەنسیب و كارى حزبیش بێ ئەبێ كۆسرەت ڕۆڵى سكرتێرى گشتى ببینێ بەڵام نەوەك هەر سكرتێر ڕۆڵى ئەندامێكى مەكتەبى سیاسیش نابینێ ، ئەوەتا سەیرئەكەى مەلابەختیار ڕۆڵى سكرتێرى گشتى و ئازاد جوندیانیش ڕۆڵى جێگرى سكرتێرى گشتى ئەبینێت و كۆسرەتیان لەدەبڵ كوژاندۆتەوە ..
ئێوە بڕیاربدەن كوا هەیمەنە و دەسەڵات و مەكانەتى كۆسرەت ڕەسوڵ ؟ توو ویژدانتان بمرێ باشترنیە .... ئەوەتا مەلابەختیار ڕاى ئەگەیەنێ بۆ هەموو لایەك 1 / 6 كۆنگرەیە ، ئەوەتا جوندیانى بڕیارئەدات ئەبێ بانیمارانى دەربكرێ لەڕیزەكانى یەكێتى ... (سەدانى وەك جوندیانى و سەرۆ و جەمال و ئازا ببن بەخۆڵى ژێر پێیى پێڵاوەكانى بانیمارانى)) ..
ئەگەر ئەمانە لەلایەن تاڵەبانیەوە پەتەكەیان بۆ شل نەكرابێ بۆ ئەوەى سوكایەتى بەكۆسرەت ویەكێتیەوە بكەن چۆن ئەو هەموو حەپە حەپە ئەكەن و بڕیارە تاك لایەنانە ئەدەن ، بەشێوەیەك ئابڕووى حزبى سۆشیال دیموكرات و ئۆڕگانە حزبیەكانى جێگرى سكرتێرى گشتى و مەكتەبى سیاسى و كۆمیتەى سەركردایەتیشیان بردوە ؟ ... ئاخیرى خێربێ كۆسرەت ڕەسوڵ ..
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

