پرسەى یەكێتى نزیك بۆتەوە..! جەماوەر بەیعەتیان لە(تاڵەبانى) وەرگرتەوەو بەیعەتیش بە (مهسعود) نادەن ..! تاڵەبانى چەپكە گوڵەكە هەدیەى مهسعود ك�
13/08/2009, 12:00 (GMT+1)

دوابەدواى هەریەكە لەم قەیرانانە جەماوەرى یەكێتى بێ روناكى كردووەو گڵۆڵەى میلەتى خستۆتە لێژى ، دیارە هیچ لەدۆخەكە ناگۆرێت چونكە هەناسەیەكى تر دروست بووە بەناوى (گۆران) ئەم گۆرانە سەركردایەتى یەكێتى بەئاراستەیەك گۆریوە كە هەراسانى كردووە لەجیات ئەوەى جەماوەرە بەزۆر كۆكراوە عەقڵ پاكتیەكەى بڵێن (مامە مامە مامە) بەپێچەوانەوە دەبێ بڵێن (كاكە كاكە كاكە).
ئەو كاتەى ناوى ( جلال) دەهات میلەت بەتاسەوە بۆى دەروانى بەڵام ئەوەى لەم هەڵبژاردنەدا بینیمان ئەو ( جلال) ە نەبوو كە لەتەنیش (عادل عبدال مهدى و تارق هاشمى و مالكى)و .... بەڵكو ئەو سەرۆكە بوو كە بۆ هەڵبژاردن گوێى بە شەخسیەت و پۆست و تەمەنەكەى نەدا بەڵكوو بە سی چل سەیارەوە و عیتادى سەربازیەوە كۆمەڵێ پەیمانى ناراست هەر رۆژەو رووى دەكردە شارۆچكەیەك ووتە كۆنەكانى دوبارە دەكردوە لە كۆتایشدا وەك هەر سەرۆك كۆماریش نەبێت پڕ بەدڵ دەیوت دەنگ بدەن بە كاك (مسعود بارزانى) چونكە سەرۆكێكى شۆرشگێربووە و هەر لەمناڵیەوە شۆرشى كرووە لەقسەكانیدا وادەردەكەوت جگە لە(مسعود ) كەسى تر شۆرشى نەكردووە ئەو پۆستە جگە لەبارزانى بۆ كەسى تر حەڵاڵ نیە، مام جلال لەكتێبەكەى ( مسعود)ەوە دەروانێتە شۆرشەكانى كوردى لە ناوەرۆكى كتێبەكەدا وا دەردەكەوێت جگە لەبنەماڵەى بارزانى هیچ شۆرشێكى تر نیە بەناوى كوردەوە.. دواى ئەوەى پەرلەمانى عێراق رەخنەى لە سەرۆك كۆمار گرت كە پۆستەكەى لەخزمەتى هەڵبژاردن دا بەكارهێناوە، بەرێزیان گوێیان بۆ ئەم وتانە نەدا وەك بایەك بە گوێیدا بێت، بەرێز ( جلال) بەهاورێیەتى عەزیزى وەیسى سەردانى ناوچەكانى ژێر ركێفى حیزبەكەى دەكرد سەرۆك ( جلال) گەر بیزانیایە ئەو جەماوەرەى كە بەزۆر لەدەورى كۆدەكرانەوە لەشارو شارۆچكەكان بەهیچ شێوەیەك رووى نەدەهات، تەنانەت خەڵكەكە وا بەگوشارو چاو سوركردنەوە كۆدەكرانەوە كە هیچ بنەمایەكى دیموكراسى تیابەدی نەدەكرا، یەكێتى و پارتى ئەگەر مەبەستیان بووایە پارەو پوڵ و مەنجەڵًى تیڤاڵ مۆنیكاو دەمانچەو زەویى و دامەزراندن و مەكسى و جل و بەرگى وەرزشى و لاپتۆپ و نیسك نۆك .......دەبەش بكات بۆ ساڵێك لەمەوبەر قۆڵیان لێ هەڵنەدەماڵى، ئەى ئەو پارە خەزن كراوە تا ئێستا لەكوێ بوو لەم سەرو بەندەى هەڵبژاردندا.. لەم ساتەواختەى هەڵبژاردندا رۆژێك گوێم لە خاوەن كۆمپانیایەكى حیزبى بوو بە كرێكارەكان و خاوەن كارەكانى دەوت تەنها هەر ئەوەندە بچن فڵان جادەو رێگا سواغ بدەن واتە تەنها ئەوەندە چەو لم و قیرەكە بەیەكەوە بنوسێت كافیە ئەمەش ئەو پرۆژانەیە كە تەمەنیان لە یەك مانگ زیاتر تێپەر ناكات.
بابێینە سەر ئەو پەلامارانەى سەركردەكانى یەكێتى و پارتى بەناراستەو خۆ یاراستەوخۆ دژى (لیستى گۆڕان) ئەنجامى دەدەن ئەم وانەیە بۆتە فەرزێكى عەینى لاى هەوادەرانیان، لیستى كوردستانى بەردەوام خۆى لە سەنگەر ناوە دژى ئەم لیستە چ حكومەت چ پۆلیس و ئاسایش لەشارى هەولێرو دەهۆك هەمووى پاسەوانى لایەنگرانى لیستى كوردستانین، هەروەك ئەو رۆژەى كە دیاریكرابوو بۆ ئاهەنگێكى لیستى گۆران، لیستە كوردستان بەهاوكارى پۆلیس و پارێزگار گشت پۆستەرەكانیان بەبەرچاوى خەڵك و لیستى گۆرانەوە لێكردەوە ئەمە ئەو شارستانیەیە كە بەرێز كاك مسعود و لیستى كوردستانى بانگێشتى بۆ دەكات.. وانەى (چقڵ و دوژمن) وانەیەكە لە بەرێز (مسعودبارزانی) ەوە بڵاو بۆوە ئێستا وەچەكانیشیان ئەم وانەیە بۆ خەڵك دوبارە دەكەنەوە. ئەوەندەى برایانى یەكێتى بەخوێنى ئەم لیستە تونین نیوهێندە پارتى پێوەى سەغڵەت نیە بەڵام ئەوەشتان لەیاد نەچێت پارتى لەسەرێكەوە ئێستا جەژنیەتى وە دڵنیاشبن هانى یەكێتیەكان دەدات زیاتر گوشاربخەنە سەر لیستى گۆران و كاندیدەكانى سەرۆكى هەرێم، پارتى بەچیلكەیەك بەردەوام ئەم ئاگرەخۆشدەكان بۆ سوك بونى یەكێتى لەلایەكى ترەوە ئەو ترسەى كە حیزبى پارتى لێی نیشتووە لە(لیستى گۆران) بەقەد هیچ هێرشێكى دەرەكى لێى ناترسێت چونكە ئەوان كەلتورى پاشایەتى پەیرەو دەكەن باوەریان جیالەو بنەماڵیە نیە. ئەو كەلتورەى پارتى پەیرەوى دەكرد ئێستا هەمان ئەو كەلتورەیە ب ( جەلال) و هاو زمانانى حیزبەكەى پەیرەوى دەكەن (تەنها ئەم رستەیە بەسە بەرێز مام جلال و هاوحیزبەكانى هەڵوەستەى لەسەر بكەن كە دەیوت (دەبێت لەمەودوا حیزب لەحكومەت جیابكەینەوە) ئەگەر تائێستا ئەم ئەم خیتابە تیۆرى بوبێت ئێستا پێچەوانەبۆتەوە گشت دام و دەزگاكانى حكومەت لەخزمەت حیزب بەكار هێنا، تەنانەت گەر چەند شارەزایەك جیاوازى بكەن لەنێوان ئێستاى یەكێتى پارتى ئەوا تەنها ناوەكانیان جیاوازە یەكێتى بووبەپارتى پارتى نەبوبەیەكێتى بەڵكو پارتى بوو بەقەڵای یەكێتى. جەنابى مام جلال تەنها ئێمەى سەر شۆر نەكردووە بۆپارتى بەڵكو چەندین رەفتارو خیتابى نادروستى ئەنتى نەتەوەیى داوە كە هەرگیز لەدەستى میدیاكان رزگارى نابێت، ئەو شورەتە پۆڵاینەى كەهەیبوو لەدەستى دا مێژووە نەبەردەكەى خستە زبڵدانى مێژووە مام جلال لە دواچركەكانى تەمەنیدا لە خیتابى ناوەخت نەوەستاو بەردەوامیدا بەچەندین لێدوانى نادروست وەك (تەسلیم نەكردنەوەى پشیلەى كوردی خەونى شاعیرانەیى سەربەخۆىی كوردستان و بەكارهێنانى وشەى تیرۆرست بۆ پەكەكەو چەكدانانیان جێبەجێ نەكردنى جیاكردنەوەى حیزب لەحكومەت دام و دەزگاكان ......) ئەمانە هەمووى ئەو پەڵە رەشانەن كەیەكێتى پێ دەناسرێتەوە.
ئەم هەڵە گەورانەیە واى كردووە مۆمى تەمەنى یەكێتى بەتەواوى بتوێتەوەو كۆتایى پێ بێت لاى جەماوەرەكەى.
دوو حیزبى دەسەڵاتدار تەنها ئەوەندە وەفایان بۆ كادیرو پێشمەرگەكانیان هەیە كە قەسەم بەسەریان بخۆن و دائیمەن كاسەلێسیان بۆبكەى سوجدەیان بۆ بەریى بەردەوام وەك پێغەبەر ناویان بێنین ئەم وانە بەسەر چووانە خەرێكە دەبێتە هۆى بەرپابنى شۆرشێك كە هیچ جیاوازى نیە لەشۆرشەكەى فەرەنسا، شۆرشەكەى فەرەنسا راستە چەند سەدەیكى پێچوو بەڵام ئەم شۆرشە هەڵقوڵاوە یەك دوو مانگەناخى میلەت دەستى پێكردووە تەنگى پێ هەڵچنیون، با سور بزانن ئەم فیلمە (18) ساڵیە هەر كۆتایى پێ دێت رابەرانى فیلمەكەش دەدرێنە دادگا. جلال بەهەموو قووەت عەزەمەتى دەڵى دەنگ بدەن بە مسعود كە خاوەنى زیاتر لە(70) كۆمپانیایە لەتوركیا خاوەن دەزگایەكى پاراستنە كەهیچ جیاوازى نیە لە دەزگا مخابەراتیەكانى ێدام خاوەن روحیەتێكە جگە لەبارزانى سۆرانى بەكەمە نەتەوە دەزانێ خاوەنى شۆرشى (31) ئابە من دەڵێم هەر یەكێتیەك گوێ بەوتەكانى (مامە) و برادەرانى بگرێت و پەیرەوى قسەكانیان بكات (زۆڵە) چونكە دەنگدان ببەلیستى كوردستان واتە دەندانە بەپارتى نەك بەپێچەوانەوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

