<

نێچیر ، پیاوێكى نەخۆش ومەسەلەیەكى دۆڕاو

18/03/2010, 12:00 (GMT+1)
لە دواى جێ هێشتنى پۆستى سەرۆكى حكومەتەوە، نێچیر هەوڵى نمایش كردنێكى تازە دەدات و لێرەو لەوێ ، خۆى و تاقمە گەندەڵەكەى، نمایشى سەیر وسەمەرە نیشان دەدەن. جارێ هەر زوو لەگەلأ دەست بە كاربوونى كابینەى نوێ، نێچیر وەكو پیشەى هەمیشەیى خۆى جانتاكەى تێك ناو بەرەو دەرەوەى كوردستان ئۆغرى كرد، لە غییابى ئەویش دا بودەڵەو دەستەو تاقمەكەى شەقام و كۆڵانەكانى هەولێریان بە چەند وێنەیەكى نە شازى سەرۆكى گەندەلأ و دزەكانى كوردستان، پیس و چڵكن كرد. هەر بەوەش نەوەستان، بەڵكو هەموو سایت و تەلەفزیۆن و گۆڤارە بەكرێگیراوەكانى، كە ملیۆنەها دۆلارى خەڵكى كوردستانى بۆ مەرامە شەخسى یەكانیان تێدا سەرف دەكرێت، كەوتنە پیاهەلأدان بە كابینە فاشیلەكەى و وایان نیشان دەدا كە كورد فریادڕەسێكى مەزنى لەدەست چووە و ئەو نەبێت كەس ئەو توانایەى نى یە حوكمڕانى لە كوردستان بكات. بەوەش نەوەستان كەوتنە پیاهەڵدانى وەكو پیاوى یەكەمى وەرزش لە عیراق، جارێ هەر لێرەوە بچووكى عەقڵى نێچیر و ڕاوێژكارە نەخۆش و داوێن پیسەكانى بەدەردەكەوێت. باشە لە خۆیان نەپرسى بە چى ویژدان و عەقڵیەتێكەوە زیاتر لە پێنج ملیۆن دۆلارى پارەى خەڵكى كوردستان بۆ یاریگاى شەعبى بەغدا سەرف دەكەن؟ تەنها بۆ وەدەست هێنانى ناوو نازناو؟ كەواتە تا ئێستاش نێچیر وەكو موراهیقێكى بچووك و نەفسیەتێكى نەخۆش هەڵسوكەوت دەكات.
دواى گەڕانەوەشى لە سەفەرەكەیدا ، لە یەكەم نمایشى لە كردنەوەى سەنتەرى ڕۆشنبیرى فەڕەنسى هەر بە هەواى پیاوى دەوڵەتەوە قسەى دەكرد، لە بیرى چووبوو كە لە كەسێكى پارەدار زیاتر هیچى تر نى یە، لەوێش وەكو عادەتى خۆى بە بەژن وباڵاى پیاوە گەندەڵەكانى دا هەڵدەگوت، وەك ئەوەى دیسان پێمان بڵێ ئەمانەتان نەبێت ئێوە هیچ نین. دیسان چەند ڕۆژێك پێش ئێستا لە نمایشێكى كۆمیدى لە بەناو زانكۆى كوردستان كەف وكوڵى ناخى نەخۆشى خۆى زێتر بەدەرخست و نمایشێكى سەرشێتانەى دەكرد. ئەم سەربردانە بۆ باسى ئەوە بوو كە زێتر لەم كەسێتى یە نەخۆشە بكۆڵینەوە بە تایبەت كە لەگەلأ دەست بە كاربوونى كابینەى شەشەم، وا سەرى لێ شێواوە نمایشەكانى هەمووى جێگاى هەڵوەستەو قسە لەسەر كردنە، بۆیە دەڵێین، نێچیر كێ یە؟ بۆ نێچیر خۆى وەكو مەسەلەیەك نیشان دەدات؟ بەڕاستى نێچیر ئەو كەسایەتى یە لێهاتوو وگرنگەیە لە گۆرەِپانى سیاسى كوردستان؟
جارێ بەر لە هەموو شتێك دەبێ ئەوە بزانین كە نێچیر ئەگەر كوڕى ئیدریس بارزانى نەبوایە، وەكو هەر گەنجێكى ئەم ووڵاتە دەبوو، تەنانەت ئەگەر ئیدریسیش لە ژیان بووایە، نێچیر هەر سفرى پشت فاریزە دەبوو، لە ڕێگاى ئەوەوە نێچیر لە تەمەنى 23 ساڵیدا وەكو گەنجێكى هیچ نەدیو، بە بێ شارەزابوون لە كارى حیزبى و تێپەڕاندنى قۆناغەكانى حیزبایەتى ، لە مەكتەبى سیاسى پارتیدا كەوتە تەنیشت پۆلێك كەسایەتى ماندوو و بە ئەزموونى پارتى وەكو جەوهەر نامیق و ڕۆژ شاوەیس و فازلأ میرانى، دوو ساڵى نەبرد دەرگاى بەختى نێچیر ، بە ڕاپەڕینى خەڵكى كوردستان واڵا تر بوو، لە حازریى خواردنێكەوە هاتەوە سەر سفرەیەكى ترى ڕازاوەتر، لەوێوە كەوتە ململانێ كردنى هەڤاڵەكانى جارێ هەر زوو دەركى بەوە كرد كە سەپاندنى خۆى و ناخە نەخۆشەكەى لە ڕێگاى پارەو داهاتەوە دەبێت، ئەوە بوو هەر زوو ڕێگاى لە دزى یەكانى فازلأ میرانى گرت و لسەر خەزێنەى بادینانەوە تێى هەڵداو، چەند شاگردێكى نەخۆشى وەك خۆى لە شێوەى شەوكەت شێخ یەزدین و ئیجرا بارزانى خستە سەر خەزێنەكە، ئەمە لە لایەك، لەلایەكى دیكەدا چونكە نێچیر پێشمەرگەو كادیرێكى سەربازى نەبووە، لە ناخەوە هەستى بەوە دەكرد كە لە نێو پارتى دا بە ترسنۆك و حازرخۆر ناوى دەبەن، بۆیە لە دەرفەتێك دەگەڕا كە خۆى لەو بوارەدا نیشان بدات، ئەوە بوو ڕۆڵێكى باڵاى لە هەڵگیرساندنى شەڕى ناوخۆدا گێڕا، بارەگایەكى لە سپیلك دامەزراند و خۆى وەكو سەركردەیەكى سەربازى نمایش دەكرد، تەنانەت خۆى بە باڵە توندڕەوەكە نیشان دەداو دژى هەر گفتوگۆ و نەرمى نواندنێك بوو، لە تەك ئەوەوە لە ڕێگاى كەسانى ترى نەخۆش ونەفس نزمى وەكو سەرۆ قادر وبەدران حەبیب بە دامەزراندنى دەزگایەكى ڕاگەیاندن هەمیشە لە گەرم كردنى شەڕەكە بوو، لەوێوەش دەیویست دەسەڵاتەكانى بەسەر سەركردایەتى پارتیدا فەرز بكات، كاتێك كار دەگەیشتە سەر ڕێككەوتن ودانوستاندن، نێچیر جانتاكەى دەپێچایەوە و وون دەبوو.
ماوەیەك لە ئەنجومەنى وەزیران وەكو جێگرى سەرۆكى حكومەت خۆى مەڵاس دابوو تا باش شارەزاى سیحرى دزین و دەست بەسەرداگرتنى سامانى خەڵكى كوردستان بێت. لە فرسەتێكى دا وەكو هەموو فرسەتەكانى ترى دەستى بەسەر حكومەت دا گرت، نامەوێت لێرەدا قسە لەسەر شێوازى حوكمڕانى فاشیلى نێچیر بكەم، بەڵام ئەوەندە دەڵێم ئەمە سەرۆكى كامە حكومەتە كە بە چەند مانگ لە سەفەر بێت و كەسیش نەزانێت لە كوێ یە؟ ئەمە كامە سەرۆك حكومەتێكە تا خواحافیزیشى كرد وەزارەتێكى حكومەتەكەى نەبینى؟ فەرمانگەیەكى بچووكى بەسەر نەكردەوە؟ كامە سەرۆك حكومەتێكە زەوى وزارى ووڵاتەكەى بخاتە سەر ناوى كۆمپانیاكانى و بەپارەو بوودجەى ووڵات پڕۆژەى لەسەر بكات و پێشمان بڵێت سەیرم بكەن من ئەندازیارى ئاوەدان كردنەوەم؟ ئەمە هەروەك گووتمان ئەگەر نیشانەى بچووكى عەقڵى نێچیر نەبێت چى ترە؟ هەر لێرەوەش پێویست دەكات قسەیەكى خۆى بە نموونە بهێنمەوە كە لە دانیشتنێكى مەى خواردنەوەى ناو ئەنجومەنى وەزیران گوتبووى كورد وەكو مەڕ وان ئەوەى زیرەك بێت بە ئاسانى پێغەمبەرایەتى لەناویان دەكات. بەڵام نە تۆ ئەو زیرەكەى و نە میللەتەكەشت بەو جۆرەیە قوربان.
نێچیر شارەزاییەكى زۆر باشى لەوەدا هەیە كە لە كاتى قەیرانەكاندا خۆى بشارێتەوە و لەگەلأ تەواو بوونى دا زوو بگاتەوە سەر ڕووداوەكان و خۆى بەسەرى دا فەرز بكات، دیارە ئەمەش لە ترسنۆكى و كەسایەتى یە هەلپەرستەكەى دا سەرچاوەى گرتووە، لە كاتى ئازادكردنى ئێراق دا خۆى وون كرد و كڕ وكپى لە مەسەلەكان كرد ولەگەلأ تەواو بوونیشى دا زوو خۆى كردەوە خاوەن وەكو كەڵە گایەك خۆى بەسەر واقیعەكەدا فەرز كرد. دیسان لە هەڵبژاردنەكانى 25/7 دا هەمان هەڵوێستى هەبوو، لە هەڵبژاردنى ئەمجارەش دا بە ئاشكرایى وون و بێ هەڵوێست بوو، بەڵام ئەمجارەیان لە نێو جەماوەر و بنكە وكادیرانى پارتیدا وەكو جارانى تر بۆى نەچۆتە سەر، بە ئاشكرا هەڵوێستى خۆیان نیشان دەدەن، لە گفتوگۆ و قسەكانیاندا بە ئاشكرایى هەست بەوە دەكرێت كە چى تر ئامادە نین ناز وفیزى موراهیقە عەقلأ بچووك وهەلپەرستەكە هەڵبگرن و نێچیر ى حازرخۆر لە تۆراندنى دڵى خەڵك بە دزى وگەندەڵى وناعەدالەتى یەكانى سەركردە بێت و خەڵكە بەش مەینەتى و مەغدوورەكانى نێو پارتیش شەوو ڕۆژ لە كوچە وكۆڵانەكان بۆ سەركەوتنى حیزبەكەیان ماندوو ببن، تەنانەت باس لەوە دەكرێت كە دوورى نێچیر و دەستە وتاقمە گەندەڵ وداوێن پیسەكانى لە شێوەى كەریم سنجارى و نورى سنجارى و سەرباز هەورامى و فەلاح مستەفا و ئاشتى هەورامى و تەها بەروارى ودكتۆرى تەزویر محەمەد ئیحسان و بوودەڵەكانى خواروو تر وەكو خالید ساڵح و ئیجرا و عیززەت و هەڵكەوت زاهیر و مەهاباد قەرەداخى و بەدران حەبیب و هاوشێوەكانیان، هۆكارێكى بەهێز بووە بۆ بەشدارى كردنى كاراى هەموو ئەندامانى پارتى، بە تایبەتیش تۆراوەكان، لە هەڵمەتەكانى هەڵبژاردن و نواندنى دڵسۆزى یان بۆ حیزبەكەیان و لە ڕێگەشیەوە سەركەوتنیان بە ڕێژەیەكى بەرچاو، تەنانەت باسى ئەوە دەكەن كە چى تر لە بەرامبەر ئەو دەستە گەندەلأ و داوێن پیسانەدا بێ دەنگ نابن.
كەواتە نیشاندانى نێچیر دواى ئەو هەموو ئاماژانە، وەكو مەسەلەیەك لە جێگاى خۆیەتى؟ بێ گومان ئەمە ئەوەمان بۆ دەردەخات كە نێچیر تەنها كارتە دۆڕاوەكانى لەبەر دەستە، ئەو جارێ لە لایەن ئەندامانى حیزبەكەى خۆیەوە بۆتە كەسێكى نا مەقبوول، قبوول كردنى نێچیر لە چوارچێوەى حیزبەكەى دا و بێ دەنگى هەڵبژاردنیان لە ڕاست ڕەفتارەكانى، هێزى دابووە نێچیر كە بەو شێوەیە دەركەوێت، ئەگەر ئەو هێزەى پارتەكەى نەبێت، چ هێزێك هەیە نێچیر ى بەو مێژووە سەقەتەو بەو هەموو خراپەكارى و گەندەڵى یەى پێ قبووڵ بێت؟ ڕەنگە بڵێن ئەم لێكدانەوە لە شوێنى خۆى نى یەو نێچیر خاوەنى هێزى حیزبەكەیەتى، لە وەڵامدا دەڵێم ئەنجامەكانى ئەمجارەى هەڵبژاردن باشترین بەڵگەن كە نێچیر تەنها خاوەنى هێزى ئەو خەڵكە هەلپەرستەیە كە ویژدانیان بۆ گوژمەیەك دۆلار و ئۆتۆمبێل و خانوو، فرۆشتووە و ئەمانەش نە موڵكى نێچیر و نە هى كەس و حیزبێكى ترن. تەنانەت دەنگۆى ئەوە هەیە كە ئەندامانى پارتى بێزاریى خۆیان لە بڕیارى سەركردایەتى پارتى نیشان داوە بە پێشنیاركردنى دانانى نێچیر وەكو جێگرى سەرۆكى پارتى، هەر بۆیەش بە خوێندنەوەى ئەو پەیامەى ئەندامانى حیزب و زانینى پێگەى خۆى لە دواى هەڵبژاردنەكان، نێچیر بە ناچارى قەدەرى خۆى هاوێشتۆتە نێو كۆنگرە و لە ئێستاوەش دەیەوێت وەك ڕەفتارە دۆڕاوەكانى بە نیازى كڕینى دەنگى ئەندامانى پارتى بێت، بەڵام كاردانەوە و هەڵوێستى كادیرانى حیزبەكەى لە دواى ئەزموونێكى دوور و درێژ لەگەلأ نێچیر ئەم جارە ئەم هەلپەرستى یەى بۆ ناگەیەنێتە سەر.
لە لایەكى تر ئێستا نێچیر دواى ئاشكرا بوونى هەموو هەڵوێست و ڕەفتارەكانى، تەنها ئەوەى لە دەست ماوەتەوە كە دژایەتى یەكى توندى بەرهەم سالّح بكات و هەوڵى شكست پێ هێنانى دەدات بۆ ئەوەى لانى كەم دواى هەموو دۆڕانەكانى، بە خەڵك بڵێت من و كابینەكەم لە بەرهەم و كابینەكەى سەركەوتوو ترین، بە فەرز كردنى هێشتنەوەى گەندەڵچی یەكانى لە نێو كابینەكەى بەرهەم، لە لایەك بۆ مسۆگەر كردنى دزى و بازرگانى یەكانى و لە لایەكى تریش بۆ شكست پێ هێنانى، دوا هەوڵیشى لە دانیشتنێكى دا لەگەلأ بەرپرسانى ئێران دا داواى هاوكارى ئەوانى كردووە بۆ بەدەست هێنانى ئەم ئامانجەى.
كەواتە نێچیر ئەو پیاوە نەخۆشەیە كە بە حازرخۆرى و بە خۆسەپاندنى بەسەر دارایى وولات بۆتە ئەو مەسەلەیە و لە دواى ڕەت كردنەوەى لە لایەن زۆربەى ئەندامانى ئەو حیزبەى كە نێچیر هەموو هێزى خۆى تێدا دەدۆزێتەوە، بۆتە مەسەلەیەكى دۆڕاو و ئەو كەسایەتى یە نى یە كە لە گۆڕەپانى سیاسى كوردستان دا حزوورێكى بە هێزى هەبێت، چونكە ئەمجارە سەلمێندرا كە بوون و نەبوونى نێچیر لە گۆڕەپانەكەدا وەكو یەكە.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست