نامه‌یه‌کی کراوه بۆ کاك نه‌وشیروان
07/01/2010, 12:00 (GMT+1)

نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، ڕه‌نگه زۆریان نه‌ك هه‌ر سه‌ر له‌م جنجاڵیهتی سیاسه‌ت وکێشانه‌ی دوێنێ وپێری نازانن، به‌ڵکه به‌دووری مه‌زانه ، ناشیانه‌وێ بیزانن، له‌به‌رئه‌وه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌وان زیاتر بۆ ئه‌مڕۆو بایهنیه، نه‌ك بۆ ئه‌مرۆ و دوێنێ. ئه‌م نه‌وه نوێیه پرۆسه‌ی گۆڕانکاری به پرۆسه‌ی نوێبوونه‌وه نازانێ، به‌ڵکه ئه‌وان شتێکیان ئه‌وێ ، که‌له‌گه‌ڵ ئاوات وبۆچوونه‌کانی ئه‌واندا بگونجێ. له‌وانه گه‌نجی 18 ساڵ که‌زۆربه‌یان ده‌نگیان داویتێ چی داوه به‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له کۆتایی هه‌فتاکاندا چه‌ند که‌سێ کوژران، که‌ڕه‌نگه هه‌ندێکیان له‌به‌رئه‌وه بوبێ که‌ته‌نها پاره‌ی شۆڕ‌شیان خواردبێ، ئه‌وان ، واته ئه‌م نه‌وه نوێیه‌ی که‌ده‌نگیان دا به‌گۆڕان ، ئه‌یانه‌وێ بزانن بزووتنه‌وه‌که‌یان چه‌ند کورسی زیاتر له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتودا په‌لکێش ئه‌که‌ن، ئه‌یانه‌وێ بزانن سنووری کوردستان تا کوێ ئه‌ڕوا، ئه‌یانه‌وێ بزانن که‌ی پێوست به فیزاو پاسپۆرت نامێنێ تا به‌ئاسانی سه‌ردانی پارچه‌کانی تری کوردستان بکه‌ن. ئه‌م گێژاوه‌ی تاڵه‌بانی دروستی کرد، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له‌دژی به‌ڕێزتان لهپلینێۆمدا ووراژاندنی ،ئامانجه‌کانی لانی که‌م که‌مکردنه‌وه‌و هێواشکردنه‌وه‌ی خێرای شه‌پۆلی سه‌رکه‌وتنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌گشتی و ڕه‌وتی به‌رهه‌ڵستکاره لهڕۆژهڤی کوردستان به‌تایبه‌تی. به‌م کاره‌ی سه‌رقاڵتان ئه‌کا به‌وه‌ی نه‌ختێ له‌و به‌رنامانه‌تان لابده‌ن وجۆرێك له‌شپرزه‌یی لهڕوخسارتان له‌میدیاکاندا ببینرێ.
یه‌که‌م هه‌نگاوی تاڵه‌بانی بۆ ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ی ئێستای ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێش دروست بوونی لیستی گۆڕان، که‌وه‌ك خۆی پێی ووتبوی ، گه‌ر نه‌وشیروان ئه‌یه‌وێ من یارمه‌تی ئه‌ده‌م با پارتێ دروست بکا، ئاخر تاڵه‌بانی ئه‌زانێ گه‌ر تۆ حزب دروست بکه‌یت، ئه‌وا به‌و کاره‌ت ته‌نها (په‌یست وکۆپی)کاره‌کانی ئه‌وانه. بۆیه ڕاپێچکردنی تۆ بۆ ئه‌و داوایه‌ی تاڵه‌بانی ، حه‌تمه‌ن گۆڕان ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌ی به‌ده‌ست نه‌ئه‌هێنا، که‌خۆشبه‌ختانه ئه‌و جاره نه‌که‌وتیته ئه‌و تۆڕه‌وه. لێ هه‌نووکه وا هه‌ست ئه‌که‌ین بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان خه‌ریکه لهڕێڕهو به‌رنامه‌کانی خۆی لابدات وبکه‌وێته کێشه‌یه‌ك که ئه‌توانرێ خۆی لێ قووتاربکرێ. بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان چه‌ندین قۆناغی سه‌ره‌کی و بنه‌ڕه‌تی بڕیوه، وا ئێستا له قۆناغی ئاماده‌یی وزانکۆییدایه، جا بڕوا ناکه‌ین گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ قۆناغه‌کانی پێشوو که‌ڵکمان پێبگه‌یه‌نێ. به‌ترساندن وکوشتن وتیرۆکردن و چه‌ند هه‌وڵێك له‌م شێوه‌یه نه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان کۆتایی دێت، وه نه جه‌لالیه‌کان جارێکی تر ئه‌توانن ئه‌و به‌شه دۆڕاوانه‌ی له‌کیسیان چوه له‌حیمی بکه‌نه‌وه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

