خەلەلی هونەری یا فیتی ستران عەوڵا؟
20/01/2010, 12:00 (GMT+1)

http://awene.com/Direje.aspx?Babet=Babet&Cor=Chawpekewtin&jimare=1070
هەقیقەتێكی گرنگ ئەوروژێنێ كە بەهەلەداچونی سەركردایەتی یەكێتیە لە ڕێگە دان بە كوردستانی نوێ تا دەقی قسەكانی تالەبانی لە پلنیۆم بلاو بكاتەوە و ئەوە بە خەلەلی هونەری ئەشوبهێنێ، كە ئەم قسانە هیچ جێی سیقە نیە و بلاوكردنەوەی بابەتێكی وەها گرنگ، لایەنی كەم بە فلتەر خودی ئازاد جندیانی و سكرتایەتی تالەبانی تێپەڕیوە، بەهەرحال قسەكانی عیماد ئەحمەد دوو شت ئەسەلمێنێ!!:
-قسەكانی راست نیە و بە بەرنامە بلاویان كردووەتەوە، بەڵام دوای تێكشكانی بەرنامەی هێرشەكەیان بەوەلامەكەی كاك نەوشیروان ئەوانیش پەشیمان بونەتەوە.
-یان قسەكانی راستە و بەهۆی بێ ئاگایی مەكتەبی سیاسیە لە رۆژنامەكەی خۆیان! ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی كە ستران عەوڵای سەرنوسەری جەریدەكە بۆشی ئەو بێ ئاگایە بقوزیتەوە و بلاوی بكاتەوە و فیتی خۆی بێ!.
سەد ئافەرین و بارەكەللا هەڤالانی مەكتەبی سیاسی كە سەرنوسەرێك بەناوی خەلەلی هونەریەوە نهێنیەكانی پلینیومی یەكیتی بۆ دۆست و دوژمن بلاوبكاتەوە كە هیچ حیزب و پارتێك لەجیهاندا هەڵەی واها ناكاتن!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

