(حەجاج)ێك لە نوگرەسەلمان هەزارانیش لە كوردوستان !!
27/04/2011, 12:00 (GMT+1)

ئەوەى مامۆستایان وخوێندكارانى زانكۆ گێرایانەوە لەو سوكایەتى وتەعزیبەى دەرهەقیان كرابوو لە(نوگرە چەق چەق) هەمان بەسەرهات وگێرانەوەى زیندانە سیاسیەكانى سەردەمى بەعس بوو كەلە هەیئەى كەركوك وئەمنى بەغداو قەسابخانەكەى موسل ونوگرە سەلمان بینیبویان !!! ئائەمەیە پاداشتى بەناو سەركردەكانى بزووتنەوەى كوردایەتیەكەمان، یەكیەتى نیشتمانى ئەمرۆ خۆى خستە هەمان تەرازووى پارتیەوە،ئەو پارتیەى بە فوویەكى شاهەنشاى ئێران لە ساڵى 1975 ئاشبەتاڵى بەبەرخۆدانى میللەتێك كرد كەخاوەنى باشترین هێزو تواناى سەربازى وسیاسى بوو ،بەڵام ئەو سەركردانەى ئێمە هەموو دەم چارەنووسى میللەتیان بەقوربانى بەرژەوەندى ئاغاكانیان كردووە.یەكیەتى لەهەناوى ئەو رۆژە سەختە لەدایك بوو،كەبەداخەوە لەئەنجامى كارەساتە خیانەتكاریەكەى تالەبانى وبارزانى لەهەكارى ساڵى 1978،تالەبانى جارێكى تر توانى جلەوى شۆرشى نوێ ویەكیەتى بگرێتەوە دەست، لەو ساتەوەش تا ئەمرۆ هەزاران قارەمان ورۆڵەى ئەو میللەتەى لەبەرانبەر پارتى بەكوشتدا، ئەو پارتیەى ئەمرۆ تالەبانى باشترین قەڵغانیەتى ویەكیەتى خستۆتە خزمەتیەوە بۆ هێنانەدى مەرامە گڵاوەكانى پارتى لەتەواوى كوردستان تاوەكو سلیمانیش بەدەردى هەولێر ودهۆك بەرێ وبیكاتە زیندانێكى گەورە بۆمان.
بۆیە ئەو پەرى شورەیى وسەرشۆریە بۆ هەموو ئەندام ولایەنگران وپێشمەرگەكانى یەكییەتی كەلەو سیاسەتەى مامە خەڵەفاوەكەیان بێدەنگن وهەڵوێستیان نیە، ئاخرهەر دوێنێ بوو لەسایەى ئەو مامەتان لە31/ئاب مەسعود راوى دەكردن، كەچى ئەمرۆ بەفەرمانى هەمان ئەو مەسعودە ئێوە راوى هاو سەنگەرو هاو خوێنەكانتان دەكەن. ئیتر دەبێ دواى ئەمە چ فلیمێكى ترتان پێ دەربهێنن (یاحوم اتبع لو جرینا).من زۆر دڵنیام كەپارتى هەندێك لەسەركردایەتى ئەمرۆى یەكیەتى وە هەتا لەسەر ئاستى مەكتەبى سیاسیش كریوەو بەتەواوى ئەوانە كار بۆ پارتى دەكەن و دەستیان لەخۆیان شوشتوە و چونكە تازە بەوە رازیبون ببن بەكۆیلەى بارزانى، بەڵام ئێوەى جەماوەرە فراوانەكەى یەكیەتى تاكەى لەگوێ ى گادا نوستن بۆ فكرێك لەحالێ خۆتان و دوارۆژتان ناكەنەوە لەو هەرێمە ئەگەر بەنیاز نین ئێوەش ببن بەكۆیلەى بارزانى !!.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

