
ماوەیەك لەپێش ئێستا تەنها ناوى(7) كەس لەمامۆستایان بۆ زەوى وەرگرتن لە كفرى هاتەوە, كاتێ ئەم هەم هەواڵە گەیشتە مامۆستایانى شار تووشى شۆك بون , مامۆستایانى شار وروژان و ئەمەیان بەگەورەترین كارەسات زانى كە بەسەر مامۆستایان دا هێنراوە لەپاڵ كارەسات و نەهامەتیەكانى تر كە بەسەر ئەم شارەدا دەهێنرێن, دواى ئەوەى بۆیان ڕونبویەوە هەواڵەكە ڕاستە و تەنها ناوى حەوت كەس دەرچووە بۆ زەوى وەرگرتن لەسەربنەماى حزبى و مەنسوبیەت, چونكە نزیكەى (10 ساڵە) زەوى لەم شارە دابەشنەكراوە سەڕەراى ئەو وێرانى و كاولبونە ڕٍوى لەم شارە كردوە هەر لە بێ خزمەتگوزارى قیرتاونەكردنى زۆرینەى كۆڵانە كۆنەكان و شەقامەكان , كێشەى كرێنشینى , نەبونى پارك و شوێنى گشتى پیسى ناوبازاڕ و نەبوونى ئاوەڕۆى زۆربەى كۆڵانەكان, وەڵامى جەنابى سەرۆك شارەوانى بۆ هەموو ئەمانەش و دەیانى تر" وەزعى خەڵك باشە و خزمەتممانكردوە" وەك ئەوەى ئەم كابرایە واتیگەیشتبێ هەروا ئاسانە شارێك لەسەر دەستى ئەو كاول بێت و لەئایندەدا ئەوانەى وا ئەو كارەى پێكدەن و توشى گەندەڵى دەكەن پشتى دەگرن نازانێ ڕۆژێك دێت خەڵك ڕیسواى بەردەم دادگاى دەكات, سەڕەڕاى ئەو هەموو ئیهمالى و گەندەڵی و بێ خزمەتگوزارى و خراپ ئەنجام دانى زۆربەى ئەو پرۆژە كەمانەى كە كراون, و غەدركردن لەو مامۆستایانەى كە دەیان ساڵە خزمەتیان هەیە كەچى تا ئێستا یەك مەتر زەویان وەرنەگرتوە و زیاتر لە 300 مامۆستا خاڵى زەوى وەرگرتن دەیگرێتەوە كە وەریبگرن كەچى لەجیاتى داواى لێبوردن لەمامۆستایان سوكایەتیان پێدەكات, كاتێك دەستەیەك لە مامۆستایان سكاڵا و یاداشتێك بەرزدەكەنەوە بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكان و مامۆستایەك كۆپیەكى لە سكاڵاكە دەبات بۆ جەنابى سەرۆك شارەوانى, وەریدەگرێت پێش تەواو خوێندنەوەى توڕە دەبێت و دەڵێت" مامۆستایان بەم حیزە فیڵى یە دەیانەوێت زەوى وەربگرن, مامۆستا چیكردوە؟ مامۆستا نەخوێندەوارە و دەوام ناكات و و ئیهمالە و چەندین جنیۆى تر" ئێمە لەو بەڕێزە دەپرسین كە نازانین چۆن كراوەتە سەرۆك شارەوانى گوایە خزمەت بەخەڵك بكات و چاونەترسانە بەدوا مافى خەڵك و بەتایبەت چینى مامۆستایان دا بگەڕێ نەك تەنیا گوێ بگرێ لەوانەى كە كارەساتیان بۆ مێژوو دروست كردوە و دەستیان سورە بەخوێنى مێژووى كورد و هەر ڕۆژێك بێت ڕیسواى بەردەم دادگا دەكرێن كەچى داوا كردنى مافى ڕەوا بە حیزە فیڵى ناو دەبات, چونكە ئەمەندە ڕاهاتوە بە ئەمرى حزب و خەڵكى بازرگان مافەكانى خەڵك پێشێل بكات وادەزانێت ئەوەى ئەمرى پێنەكات و لەسەرەوە بەتەلەفۆنێك لێینەخوڕێت ئادەى و ئەوییش بڵێت سەرچاو گەورەم ئیتر مافى خەڵك حیزە فێڵیە, بەڕێز چۆن جورئەتت كرد وا بەچینێك بڵێت كە ناتوانیت بە داواى لیبۆردنى سەر شاشەكانیش كەسایەتیت بگەڕێتەوە بۆ ئەوەى شیاوى ئەوە بیت لەسەر كورسى دابنیشى, ئێمە داوا لەسەرۆكایەتى هەرێم و پەرلەمانى كوردستان و ئەنجومەنى وەزیران و سەرجەم ڕێكخراوە مرۆدۆستەكانى كوردستان خێرا لیژنەیەك پێكبهێنرێ و ئەم كابرایە بدرێتە دادگا, ئەگینا مامۆستایان لەوە خۆشنابن بەوشێوەیە سوكایەتیان پێبكرێت تا ڕادەیەكى نزم هیچ دیكاتۆرێك نەوێرێ وابكات, پێویستە ئەو حزبەش تێبگا كەسى لەمجۆرەیە مافى خەڵك پێشیڵ دەكات و حزبیش ناشیرینتر دەكات لاى هاوڵاتیان.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست